وه‌زیری به‌رگری پاكستان: ئه‌نجامده‌ری هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی ئیسلام ئاباد هاتوچۆی ئه‌فغانستانی كردووه
وێستگەنیوز-
خواجه ئاسف، وه‌زیری به‌رگری پاكستان رایگه‌یاند ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی مزگه‌وتێكی شیعه‌كانی له ئیسلام ئاباد كرده ئامانج،هێرشێكی خۆكوژی بووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه كه هێرشبه‌ره‌كه هاتوچۆی ئه‌فغانستانی كردووه.
وه‌زیری به‌رگری پاكستان، باس له‌وه ده‌كات كۆمه‌ڵێك ئاماژه له‌به‌ر ده‌ستدایه، ئاماژه بۆ بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان هندستان و بزووتنه‌وه‌ی تالیبان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت حكومه‌تی پاكستان به هه‌مو هێزی وه‌ڵامی ئه‌م هێرشه ده‌داته‌وه.
خواجه ئاسف له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له سه‌كۆی "ئێكس" ده‌ڵێت، "ئه‌وانه‌ی له مزگه‌وته‌كه‌دا، نوێژخوێنانیان كرده ئامانج و ژماره‌یه‌كیان لێ شه‌هید كردن، ئه‌وانه دوژمنی ئاین و وڵاتن. ئه‌وه سه‌لمێندراوه ئه‌و تیرۆرسته‌ی ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه، له ئه‌فغانستان بووه".
به گوێره‌ی وته‌كانی وه‌زیری به‌رگری پاكستان بێت، هێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان، ته‌قه‌یان له هێرشبه‌ره خۆكوژییه‌كه كردووه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته ریزی دواوه‌ی نوێژخوێنان و خۆی بته‌قێنێته‌وه، له‌سه‌ر پاكستان پێویسته كۆتایی به مۆڵگه‌ی تیرۆریستان له ناو خاكی ئه‌فغانستان بهێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 6ی شوباتی 2026، له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی پاكستان، له كاتی نوێژی هه‌ینیدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی روویدا و بووه هۆی كوژرانی 31 كه‌س و برینداربوونی 169 كه‌سی دیكه، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان.
لای خۆیه‌وه، ته‌لال ته‌شاوه‌ردی، یاریده‌ده‌ری كاروباری وه‌زیری ناوخۆ، رایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه هاوڵاتی ئه‌فغانستان نه‌بووه، به‌ڵام پێشتر هاتوچۆی ئه‌وێی كردووه.
PM:11:00:06/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت