له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران 160 قوتابی كوژراون
وێستگەنیوز-
محه‌مه‌د حه‌بیبی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سه‌ندیكاكانی مامۆستایان له ئێران، رایگه‌یاند، "ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون 160 قوتابی تێپه‌ڕاندووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و لیسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌ندیكا بڵاویكردبووه‌وه و ناوی 150 قوتابی كوژراوی له خۆگرتبوو، 10 ناوی دیكه‌ی بۆ زیاد كراوه.
حه‌بیبی له سه‌كۆی "ئێكس" نووسینێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت، "هه‌مو رۆژێك به خۆمان ده‌ڵێین، ئه‌م لیسته دواهه‌مین لیسته. به‌ڵام بۆ به‌یانی، ناوی تازه ده‌گات. تا ئێستا ژماره كوژراوه‌كان 160قوتابی تێپه‌ڕاندووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، "ئه‌م ژماره‌یه مانای وایه تا ئێستا، لانی كه‌م قوتابی پێنج پۆلی خوێندن به ته‌واوی كوژراون. له هیچ شوێنێكی جیهاندا، وه‌ڵامی هاواری قوتابی، به فیشه‌ك نادرێته‌وه".
پێش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سه‌ندیكاكانی مامۆستایان، له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی ناوه‌كان رایگه‌یاند، "ئه‌م لیسته ناوی 150 قوتابی تێدایه كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كان، به‌هۆی به‌كارهێنانی تووندووتیژی و سه‌ركوتكردنێكی سیستماتیكی رێكخراوی حكومه‌تی ئێرانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مانه منداڵ و هه‌رزه‌كارن، ده‌بوا له پۆله‌كانی خوێندن بوونایه، نه‌ك له لیستی ئاماری مردووه‌كان. تۆماركردنی ئه‌م ناوانه و بڵاوكردنه‌وه‌یان، ته‌نها بۆ خسته‌نه‌ڕووی كاره‌ساتێك نییه، به‌ڵكو جه‌ختكردنه‌وه‌یه له مافی ژیان و مافی خوێندن و مافی ئاینده، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك مافن به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و رێكخراو، زه‌وتكراون".
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، عه‌لی فه‌رهادی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ئێران، له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیانه‌ی له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا ده‌ستگیر كرابوون، ئازادكران. به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به قوتابییه كوژراوه‌كان یان ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كوژراون نه‌دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌دیف به‌دری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران داوای كرد "خوێندنی خۆپیشاندانی ئاشتییانه" بخرێته ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: "پێویسته خوێندنی گشتی و سه‌رتاسه‌ری په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته رێكبخرێت".
به‌دری له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی "ئیلینا"ی ئێرانی ده‌ڵێت، "خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی له شوێنێكدا كۆببێته‌وه و قسه‌ی خۆیان بكه‌ن، خه‌ڵك ناڕه‌زایی سه‌ندیكایی و بژێوی و رێكخستنی هه‌یه، ئه‌مانه وایان لێده‌كات له شوێنێكدا كۆببنه‌وه و كێشه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو".
PM:10:23:06/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت