جێگری وەزیری بەرگری روسیا لە هەوڵێكی تیرۆرکردن رزگاری بوو
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 6ی شوباتی 2026، میدیاكانی روسیا ئاشكرایان كرد له مۆسكۆ، جێگری وه‌زیری به‌رگری له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بووه.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕوسی لە زاری "لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕوسیا"ەوە ڕایگەیاند ژەنەڕاڵ ڤلادیمێر ئەلێکسیڤ، جێگری وەزیری بەرگری ڕوسیا، لەلایەن كه‌سێكی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوه و هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه.
سڤیتلانا پیترینكۆ، وته‌بێژی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی روسا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی قسه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 6ی شوباتی 2026، له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای (ڤۆڵکۆلامسکۆیە) لە مۆسکۆ، كه‌سێكی نه‌ناسراو چه‌ند فیشه‌كێكی به جێگری وه‌زیری به‌رگرییه‌وه ناوه و له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵهاتووه و ژه‌نه‌ڕاڵی ناوبراویش گه‌یانراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه".
PM:12:13:06/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت