زێلێنسكی: له به‌ره‌كانی جه‌نگ 55 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراون
وێستگەنیوز-
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازە ئۆکرانیایانەی لە جه‌نگی نێوان وڵاتەکەی و رووسیادا کوژراون، بە نزیکەی 55 هەزار سەرباز مەزەندە دەکرێت.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا له چاوپێكه‌وتنێكی پێشووتری تۆماركراوی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "فرانس-2" كه دوێنێ چوار شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه ده‌ڵێت، "ژماره‌ی فه‌رمی ئه‌و سه‌ربازه ئۆكرانیانه‌ی له گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه‌دا كوژراون، 55 هه‌زار سه‌ربازه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، جگه له‌و ژماره‌یه، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه كه له رێزی بێسه‌روشوێناندان.
له رووی سیاسییه‌وه، سه‌رۆكی دانوستانكاری ئۆكرانیا، رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌رپرسانی ئۆكرانیا و روسیا، یه‌كه‌م رۆژی دانوستانه نوێیه‌كه‌یان به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا له ئه‌بو زه‌بی، به شێوه‌یه‌كی "به‌رهه‌مدار" كۆتایی پێهێنا.
ئه‌و كۆبونه‌وانه له كاتێكدیه، شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا به‌رده‌وامه كه دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، له ئه‌وروپا به خوێناوی‌ترین ململانێ داده‌نرێت، وا بڕیاره ئه‌م كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه كه دوێنێ چوارشه‌ممه له ئه‌بو زه‌بی ده‌ستیپێكردووه، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.
PM:03:44:05/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت