سه‌رچاوه‌كان: ئێران ده‌ترسێت هێرشی ئه‌مریكا ببێته هۆی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان
وێستگەنیوز-
شه‌ش به‌رپرسی ئێستا و پێشووی ئێران، باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌ركردایه‌تی ئێران، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ئێران، ببێته هۆی لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتیان و جارێكی دی خه‌ڵكی تووڕه‌ی ئێران، بڕژێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌مان نه‌توانن له هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركوتكردنی خوێناویدا، وه‌ك پێشتر خۆپیشاندانه‌كان سه‌ركوت بكه‌ن.
چوار به‌رپرسی ئێستا كه ئاگاداری گفتوگۆكانن، ده‌ڵێن به‌رپرسانی ئێران له میانه‌ی كۆبوونه‌وه باڵاكاندا، به عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێرانیان راگه‌یاندووه، تووڕه‌یی خه‌ڵك، له هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان كه مانگی رابردوو روویاندا و ژماره‌یه‌كی زۆر كوژران و برینداربوون، گه‌شتووه‌ته ئاستێك چیتر هیچ شتێك نایانترسێنێت.
ئه‌و چوار به‌رپرسه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، عه‌لی خامه‌نه‌یی له‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌كی هێجگار زۆر له ئێرانییه‌كان، ئاماده‌ن جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان ببنه‌وه و فشاری ده‌ره‌كی، بۆ نمونه هێرشێكی سنورداری ئه‌مریكا، ره‌نگه هانی ئه‌و خه‌ڵكه بدات زیانێكی گه‌وره بكه‌وێته‌وه كه به دامه‌زراوه‌ی سیاسی چاك نه‌كرێته‌وه.
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه ده‌ڵێت دوژمنانی ئێران، له پێناو كۆتایی هێنان به "كۆماری ئیسلامی"، هه‌وڵده‌ده‌ن خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی زۆرتر بێته ئاراوه، ئه‌گه‌ر راپه‌ڕین رووبدات "به‌داخه‌وه" تووندووتیژی زیاتر دێته‌ئاراوه.
ئه‌و به‌رپرسه، له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه، نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات ده‌ڵێت: "له‌وانه‌یه دوای هێرشه‌كه، خۆپیشاندانی گه‌لی تووڕه، روخانی رژێمی لێ بكه‌وێته‌وه. ئه‌مه گه‌وره‌ترین ترسی به‌رپرسه باڵاكانه و دوژمنانمان ئه‌وه‌یان ده‌وێت".
ترسی ناوخۆ
ئه‌و لێدوانانه، گرنگییه‌كی زۆریان هه‌یه، چونكه ئاماژه بۆ بوونی ترس و نیگه‌رانی ناوخۆ ده‌كه‌ن كه سه‌ركردایه‌تی ئێران هه‌ستیان پێكردووه. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی ئاشكرای تارانه، كاتێك به ئاشكرا ته‌حه‌دای خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌مریكا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان رازی نه‌بوون وه‌ڵامه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی ئاشكرا بكه‌ن، هه‌روه‌ها تا ئێستاش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی "رۆیته‌رز"ی نه‌داوه‌ته‌وه كه په‌یوسته به لێدوانی ناو كۆبوونه‌وه باڵاكان.
گه‌ل له‌و په‌ڕی تووڕه‌ییدایه
دوای وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ئێران، روودانی هه‌ر جۆره خۆپیشاندان و راپه‌رێنێك له‌لایه‌ن گه‌لی ئێرانه‌وه، ناكۆك ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی پێشووی گه‌لی ئێران، ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریكا، له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، بۆردومانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانیان كرد، به‌ڵام هیچ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژ به حكومه‌تی ئێران رووینه‌دا.
له‌م باره‌یه‌وه، به‌رپرسێكی پێشووی ئێران كه سه‌ر به ره‌وتی میانڕه‌وه ده‌ڵێت: ئیستا دۆخه‌كه گۆڕاوه، له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنه‌كه، دۆخه‌كه وه‌ك جاران نه‌ماوه‌ته‌وه و گه‌ل له‌و په‌ڕی تووڕه‌ییدایه. هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا، له‌وانه‌یه وا بكات ئێرانییه‌كان سه‌رله‌نوێ ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌نه‌وه و دیواری ترس رووخاوه و چیتر شتێك به ناوی ترسه‌وه نه‌ماوه.
ده‌ستگیركردنی 139 بیانی له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كان
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، به گوێره‌ی میدیا ناوخۆییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، له كاتی خۆپیشاندانه‌كان كه له كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو ده‌ستیپێكرد، له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی وڵات، 139 بیانییان ده‌ستگیر كردووه.
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی "تسنیم" له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی یه‌زد ئه‌حمه‌د نیگه‌هبان بڵاویكردووه‌ته‌وه: "له سه‌روبه‌ندی پێداچوونه‌وه به دۆسێی خۆپیشانده‌ران، ده‌ركه‌وتووه 139 ده‌ستگیركرا و خه‌ڵكانی بیانین و له رێكخستنی كاری گێره‌شێوێنی و هاندان و سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كان تێوه‌گلاون، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا په‌یوه‌ندییان به كۆمه‌ڵێك تۆڕی ده‌ره‌كی له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه كردووه"، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و بیانییه ده‌ستگیركراوانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
PM:01:22:05/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت