بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌و كه‌سه درا کە هه‌وڵیدا تره‌مپ تیرۆر بكات
وێستگەنیوز-
ئه‌و كه‌سه‌ی تۆمه‌تبار بوو به دانانی پلانی تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
دوێنێ چوار شه‌ممه، 4ی شوباتی 2024، دادگای فلۆریدا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی، به‌سه‌ر رایان رۆت سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دارستانه‌كانی نزیك یاریگای گۆڵفی فلۆریدا، به چه‌كێكی نیمچه ئۆتۆماتیكییه‌وه، خۆی حه‌شاردباوو.
خۆحه‌شاردانی تۆمه‌تبار، هه‌وڵێك بوو بۆ تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌م رووداوه به دوو مانگ پێش هه‌ڵبژاردنی 2024 روویدا، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی جارێكی دی دۆناڵد تره‌مپ-ی گه‌ڕانده‌وه بۆ كۆشكی سپی.
دادگا له مانگی ئه‌یلولی رابردوو، پێنج تۆمه‌تی تاوانكاری ئاراسته‌ی رایان رۆت كردبوو، له‌وانه هه‌وڵی تیرۆركردن، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو له كاتی دادگای كرنه‌كه‌دا، به‌رگری له خۆی كردبوو.
دادوه‌ر ئایلین كانون، له دادگای ناوچه‌ی ئه‌مریكا له شاری فۆرت پێرس، له ویلایه‌تی فلۆریدا، زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر رایان رۆتدا سه‌پاند.
داواكاری گشتی پێشنیاری سزای هه‌تاهه‌تایی كردبوو، ئه‌مه له كاتێكدا تۆمه‌تبار داوای له خاتوو ئالین كانونی دادوه‌ر كردووه، سزاكه‌ی بۆ ماوه‌ی 27 ساڵ بێت، ئه‌و دادوه‌ره له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ده‌ستنیشان كرابوو.
داواكاری گشتی له یاداشتێكیدا بۆ دادگا ده‌ڵێت: "بێ هیچ گومانێك، تاوانه‌كانی ریان رۆت پێویستی به سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییه"، چونكه ئه‌و چه‌ند مانگێك بوو، پلانی تیرۆركردنه‌كه‌ی داڕشتبوو، ئاماده‌بوو هه‌ر كه‌سێك رێگری لێ بكات بیكوژێت و هیچ په‌شیمانی و داوای لێبوردنێكی ده‌رنه‌بڕیوه.
به‌ڵام تاوانبار له لێدوانه‌كانیدا بۆ دادگا، ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه نیازی كوشتنی تره‌مپ بووه و باس له‌وه ده‌كات ئاماده‌یه له زیندان، چاره‌سه‌ری ده‌روونی نه‌خۆشی شیزۆفیرینا وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها رۆت سێ تۆمه‌تی دیكه‌ی خراوه‌ته‌پاڵ، له‌وانه بوونی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، ته‌گه‌ره‌خستنه به‌ر ئیشوكاری ئه‌فسه‌رێكی فیدراڵی له كاتی ده‌ستگیركردنیدا.
رۆژی 15ی ئه‌یلولی 2024، ئه‌ندامانی ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی، تۆمه‌تباریان بینی له ناو دارستانێكدا خۆی حه‌شاردابوو، ئه‌و دارستانه ته‌نها چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له‌و شوێنه‌وه دوور بوو كه تره‌مپ یاری گۆڵفی لێ ده‌كات.
رۆت دواتر له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵهات و له دوای خۆیه‌وه چه‌كێكی هێرشبه‌ری به‌جێهێشت. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م، توانیان ده‌ستگیری بكه‌ن.
AM:11:36:05/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 64
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت