كۆشكی سپی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران ئه‌نجام ده‌درێت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌ره‌ڕای داواكارییه‌كاننی تاران بۆ گۆڕینی شوێن و شێوه‌كه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، كارۆلین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌نووسانی وتووه كه "قسه‌م له‌گه‌ڵ ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌ت كردووه و تا ئێستا بڕیاره دانوستان بكرێت".
وتیشی: "لای سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ هه‌میشه دیپلۆماسیه‌ت كاری له‌پێشینه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به ره‌زامه‌ندی دوو لایه‌نه‌یه. پێویستت به هاوبه‌شێكی ئاماده هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی دیپلۆماسی و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه نێرده‌ی تایبه‌ت ویتكۆف به‌نیازه لێی بكۆڵێته‌وه و باسی بكات".
پێشتر كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه، دانوستانه پلان بۆ داڕێژراوه‌كان رۆژی سێشه‌ممه رووبه‌ڕووی كێشه‌بووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی تاران داوای كرد كه بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنێكی جیاواز، به‌شداربووانی هه‌رێمیش دووربخرێنه‌وه و گفتوگۆكان ته‌نیا له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌دا سنووردار بكرێن.
به‌پێی تۆڕه ئه‌مریكییه‌كه، پێده‌چێت ئه‌م داواكارییه نوێیانه هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ نێوه‌ندگیری له‌ڕێی چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر بكه‌ن.
لیڤیت وتی: " هێشتا تره‌مپ بژارده‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌سه‌ر مێز ده‌هێڵێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌كان شكست بهێنێت".
راشیگه‌یاند كه "سه‌رۆك وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی بژارده‌ی زۆری له‌به‌رده‌ستدایه سه‌باره‌ت به ئێران".
AM:09:46:04/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت