میدیاكانی لیبیا: سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی كوژرا
وێستگه‌نیوز –
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه میدیاكانی لیبیا هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی كوڕی دووه‌می موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری كۆچكردووی لیبیایان بڵاوكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی لیبیا ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی باشووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته كوژراوه.
به‌ڵام لیوای 444 كه هێزێكی شه‌ڕكه‌ری لیبیایه، ڕه‌تیكرده‌وه هیچ تێوه‌گلانێكیان له‌و پێكدادانانه‌دا هه‌بێت كه له شاری زنتان روویدا، هاوكات راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به كوژرانی سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی ره‌تكرده‌وه.
بارودۆخی ده‌وروبه‌ری ئه‌م پێكدادانانه تا ئێستاش ناڕوونه.
زانراوه سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی له شاری زینتان نیشته‌جێ بووه.
PM:10:03:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت