مەسعود پزیشکیان: لەسەر داوای وڵاتانی دۆست دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکەین
وێستگەنیوز-
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانیان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر داواکاری وڵاتانی دۆستە، ئاماژە بەوەشدەکات، وەزیری دەرەوەی راسپاردووە بۆ دانوستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی شوباتی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "وەک پێشوازیی لە داخوازیی وڵاتانی دۆست لە ناوچەکەدا، بۆ وەڵامی پێشنیازی سەرۆکی ئەمەریکا دەربارەی دانوستان، فەرمانم بە وەزیری دەرەوە داوە لە ئەگەری بوونی کەشێکی گونجاو و دوور لە هەڕەشە و چاوەڕوانیی نلۆژیک، دۆخی دانوستانێکی دادپەروەرانە لەسەر بنەمانی سەربەرزیی و حیکمەت و لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە میللیەکانمادا ساز بکات".
دوێنێ دووشه‌ممه به‌رپرسێكی ئه‌مریكی بە میدیاکانی رایگه‌یاند بوو، "بڕیاره رۆژی هه‌ینی ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ئه‌سته‌نبوڵ كۆببنه‌وه و تاوتوێی رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی و چه‌ند پرسێكی دیكه بكه‌ن".
AM:10:21:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت