تره‌مپ: هیندستان لەبری نەوتی ئێران نەوتی ڤەنزوێلا دەکڕێت
وێستگەنیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "هیندستان له بری كڕینی نه‌وتی ئێران، نه‌وتی ڤه‌نزوێلا ده‌كڕێت".
تره‌مپ له ناو فرۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی "ئێر فۆرس وه‌ن" و له رێگەی رۆشتنی له واشنتۆنه‌وه بۆ فلۆریدا، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به‌راستی گه‌یشتووین به رێكه‌وتن. یان راستتر گه‌یشتووین به بیرۆكه‌ی رێكه‌وتن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "ئێران به جدیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قسه ده‌كات و هیواداره تاران له‌سه‌ر شتێكی قبوڵكراو دانوستان بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێشوازی له چین ده‌كرێت، بۆ ئه‌نجامدانی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له پێناو كڕینی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا".
دوێنی شه‌ممه، 31ی كانوونی دووه‌می 2026، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به تۆڕی هه‌واڵی "فۆكس نیوز"ی رایگه‌یان تاران "قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات، با بزانین ده‌توانین شتێك بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نا بزانین چی رووده‌دات" و دووباره‌ی كردووه "كه‌شتیگه‌لێكی گه‌وره‌مان بۆ ئه‌وێ بهڕكهوتووه".
مه‌سعود پزشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، دوێنی شه‌ممه رایگه‌یاند، "جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا یان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نابێت".
پزشكیان له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا میسرییه‌كه‌ی عه‌بدلفه‌تاح سیسی وتی، "كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌رگیز به دوای جه‌نگدا نه‌گه‌ڕاوه وهه‌رگیز به‌دوایدا ناگه‌ڕێت. كۆماری ئیسلامی ئێران باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه‌یه جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران یان ئه‌مریكا یا ناوچه‌كه نییه".
AM:11:55:01/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت