سوپای سوریا كه‌مپی هۆل وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی داخراو راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز –
سوپای عه‌ره‌بی سوریا رایگه‌یاند كه كه‌مپی ئه‌لهۆل ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی داخراوه، لای خۆیه‌وه رێكخراوی داعش داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات زیندانییه‌كانی كه‌مپه‌كه رزگار بكه‌ن.
سوپای سوریا رایگه‌یاند كه‌مپی هۆل له باكوری وڵات كه هه‌زاران خێزانی ئه‌ندامانی تووندڕه‌وی رێكخراوی "داعش" له خۆده‌گرێت، ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی داخراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌و ناوچه‌یه كشانه‌وه كرد و هێزه‌كانی سوپای سوریا له‌وێدا بڵاوبوونه‌وه.
كه‌مپی ئه‌لهۆل نزیكه‌ی 24 هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرێت، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌سیان سورین، 6 هه‌زار و 300 ژن و منداڵی بیانی تێدایه كه سه‌ر به 42 نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن و وڵاته‌كانیان وه‌ریانناگرنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سوریا په‌خشیكردووه، سوپای سوریا نه‌خشه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا به ڕه‌نگی سور، كه‌مپی هۆل و ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری به "ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی داخراو" ده‌ستنیشانكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ڵێت ئامانج له گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه: "كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه و رێكخستنی دۆخی ناوه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه‌یه".
له‌م باره‌یه‌وه، كارمه‌ندێكی پێشووی رێكخراوێكی مرۆیی كه له ناوه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه كاریكردووه، هه‌فته‌ی پێشوو به ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاندووه: "به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی، به‌شی زۆری رێكخراوه مرۆییه‌كان له كه‌مپه‌كه نه‌ماون و كشاونه‌ته‌وه".
ئه‌و كارمه‌نده كه داوای كردووه ناو و ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كرێت، باس له‌وه ده‌كات "له‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆشایی ئه‌منی دروست بوو، چه‌ندین پرۆسه‌ی هه‌ڵهاتن، له ناوه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه، تۆمار كراوه".
كارمه‌ندێكی دی، كه كاری بۆ رێكخراوێكی دیكه كردووه، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه چه‌ندین "حاڵه‌تی هه‌ڵهاتن" تۆمار كراوه، بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵهاتوون دیاری بكات.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له شه‌ڕی كۆتایی هێنان به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، سه‌ری ڕمی شه‌ڕه‌كه بوون و توانییان له ساڵی 2019، رێكخراوه‌كه له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی خۆی له سوریا ده‌ربكه‌ن.
ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، ده‌ستیكردووه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی رێكخراوی "داعش" كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 7 هه‌زار كه‌سه، له سوریاوه بۆ عێراق، له‌وانه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌وروپی رێكخراوه‌كه‌ی تێدایه.
رێكخراوه‌ی "داعش" له دواهه‌مین ژماره‌ی گۆڤاره هه‌فته‌ییه‌كه‌ی خۆیدا "النبأ"، داوای له لایه‌نگرانی كردووه، زیندانیانی هۆل رزگار بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دامه‌زراوه‌ی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR)، هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ده‌ستیان كردووه به به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كه.
ڕێكخراوی ناحكومی " Save the Children" ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 31ی كانوونی دووه‌می 2026 ڕایگه‌یاند دۆخی مرۆیی كه‌مپی ئه‌لهۆڵ "به خێراییه‌كی زۆر تابێت خراپتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی زۆری خۆراك و ئاو و ده‌رمان".
AM:11:46:31/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت