ئێران هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی به كۆمه‌ڵی ده‌ستپێكردووه و بۆ زیندانه نهێنییه‌كانیان ده‌گوێزێته‌وه
وێستگه‌نیوز -
سه‌رچاوه‌كان به ئاژانسی "رۆیته‌رز"یان راگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران، به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه، له هه‌ڵمه‌تێكی گرتنی به كۆمه‌ڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندندا، هه‌زاران كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی گرتنی به كۆمه‌ڵ و ترساندنه، بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك چیتر ده‌ست به خۆپیشاندان نه‌كاته‌وه، دوای سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه كه له سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979، به تووندترین و فراوانترین خۆپیشاندان داده‌نرا.
مانگی رابردوو، به‌هۆی خراپی دۆخی ئابوری و سه‌ختی بژێوی ژیان، ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كان به قه‌باره‌یه‌كی بچووك له ناوه‌وه‌ی بازاڕی گه‌وره‌ی تاران ده‌ستی پێكرد.
پاشان خۆپیشاندانه‌كان فراوان بوون و به‌خێرایی په‌ره‌ی سه‌ند و بوو به جدیترین هه‌ڕه‌شه‌ی وجودی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی شیعه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران كه نزیكه‌ی پێنج ده‌یه‌یه حوكمڕانه و خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پیاوانی ئاینی له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.
دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران خزمه‌تگوزرای هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتیان بڕی و به زه‌بری هێز و زۆر به تووندی، ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كه‌یان سه‌ركوت كرد. به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بێت، له‌و سهركوتكردنهدا به هه‌زاران كه‌س كوژراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌رپرسیاره‌تی به‌رپابوونی كاری تووندووتیژی ده‌خاته ئه‌ستۆی "تیرۆریسته چه‌كداره‌كان" كه په‌یوه‌ستن به ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه.
پێنج چالاكوانی مه‌ده‌نی كه له ناوه‌وه‌ی ئێران قسه‌یان كردووه، به‌و مه‌رجه‌ی ناو و ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كرێت ده‌ڵێن له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و هێزه ئه‌منیانه رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له نزیك خاڵه‌كانی پشكنین كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و چالاكوانانه باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستگیركراوه‌كان، گواستراونه‌ته‌وه بۆ زیندانه نهێنییه‌كان. له‌م باره‌یه‌وه یه‌كێك له‌و چالاكوانانه ده‌ڵێت: "هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌مو كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و كه‌س نازانێت بۆ كوێیان ده‌بن و له كوێ زیندانیان ده‌كه‌ن. ئه‌وان له رێگه‌ی ئه‌م ده‌ستگیركردن و هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌وه، ده‌یانه‌وێت ترس و تۆقاندن له كۆمه‌ڵگادا بڵاوبكه‌نه‌وه".
AM:10:45:31/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت