وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: رێککەوتنی حکومەتی سوریا و هەسەدە یەکپارچەیی و سەروەری و سەقامگیریی سوریا بەهێزتر دەکات


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە سەرخستنی جێبەجێکردنی رێککەوتننامە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دووپات کردەوە.


ئەمڕۆ هەینی 30ی کانونی دووەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" دەربڕی رایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە کارکردنی نزیک لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ ئاسانکاری لە پرۆسەی تێکەڵکردنەوەی هێزەکان بە شێوەیەکی خێرا و بێ کێشە".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم رێککەوتنە یەکپارچەیی، سەروەری و سەقامگیریی سوریا بەهێزتر دەکات، کە ئەمەش لە بەرژەوەندی هەموو گەلی سوریادایە".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، "بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکانی، ئامادەیە بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەیەکی ئاشتییانە و کاریگەر، ئامانج لەم هەوڵانەش گەیشتنە بە ئاشتبوونەوەیەکی بەردەوام و چەسپاندنی خۆشگوزەرانی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەمریکا گەشبینی خۆی بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ سوریا و تەواوی ناوچەکە نیشاندا و ئەم رێککەوتنەی وەک بناغەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان وەسف کردووە.


PM:10:37:30/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو