سەرۆکی فەرەنسا: پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە دەکەین
وێستگەنیوز-
سەرۆکی فەرەنسا پیرۆزبایی لە سەرۆکی سوریا و فەماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" دەکات بەبۆنەی رێککەوتنییانەوە.
ئەمڕۆ هەینی 30ی کانونی دووەمی 2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "سوریایەکی سەروەر و یەکگرتوو و سەقامگیر و سوریایەکی ئارام کە رێز لە هەموو پێکهاتەکانی بگرێت و سوریایەک کە بە تەواوی خەریکی شەڕی دژی تیرۆرە، ئەمەش ئەوەیە کە فەرەنسا پشتگیری دەکات".
ئاماژەی بەوەکردووە، "پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە دەکەم بە بۆنەی رێککەوتنیان لەسەر رێککەوتنێکی هەمەلایەنە کە رێگە بە ئاگربەستی هەمیشەیی دەدات و گەرەنتی یەکگرتنی ئاشتیانەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات، فەرەنسا پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوی ئەم رێککەوتنە دەکات".
ماکرۆن دەڵێت، "فەرەنسا بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سوریا و گەلی سوریا لەسەر رێگەی سەقامگیری و دادپەروەری و ئاوەدانکردنەوە".
PM:04:21:30/01/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت