میر حسێن موسه‌وی داوای ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران ده‌كات
وێستگەنیوز -
میر حسێن موسه‌وی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئێران، داوا له كاربه‌ده‌ستانی ئێستای وڵاتەکەی ده‌كات، واز له ده‌سه‌ڵات بێنن، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كاندا هات به "تاوانی سه‌ركوتكردن" وه‌سفی كرد.
موسه‌وی له سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی 2009، رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو، هه‌ر بۆیه له ساڵی 2011وه، له ماڵه‌كه‌یدا له‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچاریدایه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له رێگه‌ی میدیاكه‌ی خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "گه‌ل ده‌بێت به چ زمانێك بڵێت، ئه‌م رژێمه‌ی ناوێت و بڕوای به درۆكانتان نه‌ماوه؟ ئیدی به‌سه".
موسه‌وی له ساڵی 2009، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كاندید كرد و رایگه‌یاند له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا براوه بووه و به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌یدا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها له‌و كاته‌دا رایگه‌یاند ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كراوه. ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری دروستبوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان كه به "بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز" ناسراوه و پشتگیری‌یان له موسه‌وی ده‌كرد.
موسه‌وی له به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنی پێنج شه‌ممه، 29ی كانوونی دووه‌می 2026 سه‌باره‌ت به سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شه له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ناپاكی و تاوانێكی گه‌وره‌یه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه موسه‌وی پێیوایه "هیچ بژارده‌یه‌كی دی" له به‌رده‌م ئێرانییه‌كاندا نییه، جگه له‌وه‌ی ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌نه‌وه و پێشبینی ده‌كات هێزه ئه‌منییه‌كان، زوو بێت یا درنگ "ره‌تیده‌كه‌نه‌وه" به‌رده‌وام به‌رپرسیاره‌تی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان بگرنه ئه‌ستۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ""چه‌كه‌كانتان فڕیده‌ن و له ده‌سه‌ڵات دووركه‌ونه‌وه، تاكو گه‌ل بتوانێت خۆی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و ئازادی و گه‌شه‌كرد ببات".
موسه‌وی هیواداره "ریفراندۆمێكی ده‌ستوری" ئه‌نجام بدرێت و سه‌رله‌نوێ هه‌مو "ده‌ستوه‌ردانێكی بیانی" ره‌تكرده‌وه.
ئاشكرایه موسه‌وی له نێوان ساڵانی 1981 و 1989 له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی خامنه‌یی كه دوای كۆچی دوایی خومه‌نی بوو به رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران بوو.
PM:02:12:30/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت