جه‌نگی رووسیا ئۆكرانیا، 4 ساڵی شه‌ڕ و نزیكه‌ی دوو ملیۆن قوربانی له هه‌ردوولا
وێستگەنیوز-
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌نته‌ری ئه‌مریكی بۆ توێژینه‌وه كه دوێنێ سێشه‌ممه، 27ی كانوونی دووه‌می 2026 بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، نزیكه‌ی دوو ملیۆن قوربانی له كوژراو و بریندار و بێسه‌روشوێنی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
بەپێی ئاماری سه‌نته‌ری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی (CSIS)، رووسیا لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی ئۆکرانیاوه، نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی گه‌شتووه‌ته نزیكه‌ی 325 هەزار کەس و كۆی گشتی قوربانییه‌كانی، گه‌شتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌سی كوژراو و بریندار و بێسه‌روشوێن.
سه‌نته‌ره‌كه له راپۆرتێكیدا ده‌ڵێت، "هیچ هێزێكی مه‌زن، له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، له هیچ جه‌نگێكدا ئه‌م ژماره زۆره له كوژراو و برینداری لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه" و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، "هێزه‌كانی روسیا، ده‌بینرێت زۆر به هێواشی پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ره، كیێڤ زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه، له نێوان شوباتی 2022 بۆ كانوونی یه‌كه‌می 2025، له‌م شه‌ڕه‌دا لانی كه‌م 500 بۆ 600 هه‌زار كه‌س بووه‌نه‌ته قوربانی شه‌ڕه‌كه. له‌وانه 100 بۆ 140 هه‌زار كوژراو هه‌یه.
سه‌نته‌ره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كۆی ژماره‌ی قوربانیانی رووسیا و ئۆكرانیا، نزیكه‌ی ملیۆنێك و 800 هه‌زار ده‌بێت و له‌وانه‌یه ئه‌م ژماره‌یه له به‌هاری 2026، به‌رز ببێته‌وه بۆ دوو ملیۆن قوربانی.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی راپۆرتی شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له ئۆكرانیا كه له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌وه. له ساڵی 2022، ساڵی 2025 "زۆرترین ژماره‌ی كوژراوی به‌خۆیه‌وه بینیوه" و ده‌ڵێت له‌و ساڵه‌دا زیاد له 2 هه‌زار و 500 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كا له 24ی شوباتی ساڵی 2022وه، نزیكه‌ی 15 هه‌زار كوژرا و 40 هه‌زار و 600 برینداری له ریزی هاوڵاتیانی ئۆكرانی تۆمار كردووه.
له به‌ره‌كانی جه‌نگ، ژماره‌ی سه‌ربازانی روسیا، به رێژه‌ی سێ به‌رامبه‌ر یه‌ك، زیاترن له ژماره‌ی سه‌ربازانی ئۆكرانیا. هه‌روه‌ها ژماره‌ی دانیشتوانی روسیا زیاتره و ده‌توانێت قه‌ره‌بوونی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی بكاته‌وه، به‌ڵام ژماره‌ی دانیشتوانی ئۆكرانیا كه‌متره و به ئاسانی ناتوانێت قه‌ره‌بوونی كوژرانی سه‌ربازه‌كانی له سوپا بچوكه‌كه‌یدا بكاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، نزیكه‌ی 15 هه‌زار سه‌ربازی كۆریای باكور، شانبه‌شانی رووسه‌كان، به‌شداری شه‌ره‌كه‌یان كردووه. به تایبه‌ت له ناوچه‌ی كۆرسكی رۆژئاوا. هاوكات به‌رپرسانی هه‌واڵگری و شرۆڤه‌كارانی كۆریای باشوور، ده‌ڵێن پێده‌چێت لانی كه‌م، سه‌دان سه‌ربازی كۆریای باكوور له شه‌ڕه‌كه‌دا كوژرابن.
PM:05:11:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت