رێكخراوێكی مافی مرۆڤ له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوژرانی 6 هه‌زار كه‌س تۆمار ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27ی كانوونی دووه‌می 2026، رێكخراوی "هرانا" كه رێكخراوێكی مافه‌كانی مرۆڤه و باره‌گاكه‌ی له ئه‌مریكایه، رایگه‌یاند له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، كوژرانی زیاد له 6 هه‌زار كه‌سی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی زیاد له 17 هه‌زار كه‌سی دیكه ده‌كات.
رێكخراوه نا حكومییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركوتكردنی ده‌ستپێكردووه كه پێشتر نموونه‌ی نه‌بووه و هێزه ئه‌منییه‌كان، راسته‌وخۆ ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و به‌م دواییانه ئاپۆرا و قه‌ره‌باڵغی خۆپیشاندانه‌كان كه‌م بووه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه، به‌هۆی پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه، كاره‌كه‌یان زۆر سه‌خت بووه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن ژماره‌ی كوژراوه‌كان زۆر له‌وه زیاتره كه زانراوه.
رێكخراوی "هرانا" ده‌ڵێت دڵنیابووه له كوشتنی 6 هه‌زار و 126 كه‌س، له‌وانه 5 هه‌زار و 777 هاوڵاتی و 86 منداڵ و 214 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان و 49 رێبوار.
به‌ڵام رێكخراوی ناوبراو كه له ناوه‌وه‌ی ئێران پشت به تۆڕێك سه‌رچاوه‌ی به‌رفراوان ده‌به‌ستێت و له نزیكه‌وه چاودێری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات، ده‌ڵێت هێشتا لێكۆڵینه‌وه له حاڵه‌تی مردنی 17 هه‌زار و 91 كه‌س ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، لانی كه‌م 41 هه‌زار و 880 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.
هه‌روه‌ها رێكخراوی "هرانا" ئیدانه‌ی "به‌رده‌وامی سیاسه‌تی بڕینی هێڵی ئینته‌رنێت و شه‌پۆلی به‌رده‌وامی ده‌ستگیركردنه‌كان و زیادبوونی ترسی برینداره‌كان به رۆشتنیان بۆ بنكه‌كانی ته‌ندروستی" كردووه.
چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و به‌دوای خۆپیشانده‌ره برینداره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، داوای له هاوڵاتیان كرد بێ ترس و نیگه‌رانی، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن و له‌وێ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن نه‌ك له ماڵه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به فه‌رمی كوژرانی 3 هه‌زار و 117 كه‌سی راگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌ناڵی "ئێران ئینته‌رناشناڵ" كه كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنییه و به‌رنامه‌كانی به زمانی فارسی په‌خشده‌كات و له ده‌ره‌وه‌ی ئێران چالاكه، پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند له نێوان رۆژانی 8 و 9 كانوونی دووه‌م، زیاد له 6 هه‌زار و 500 كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون. به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه لێكۆڵینه‌وه له راستی و دروستی ئه‌و ژماره‌یه بكرێت.
لای خۆیه‌وه، رێكخراوی "هه‌نگاو" كه رێكخراوێكی نا حكومییه و باره‌گاكه‌ی له نه‌رویجه، رایگه‌یاند كوژرانی لانی كه‌می 3 هه‌زار و 438 خۆپیشانده‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان تۆمار كردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كۆتا ئاماری كوژراوه‌كان، له‌وانه‌یه بگاته 25 هه‌زار كوژراو.
PM:07:54:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت