كچه‌كه‌ی عه‌لی لاریجانی له زانكۆیه‌كی ئه‌مریكی ده‌رده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
دوابه‌دوای زیادبوونی بانگه‌وازه‌كان بۆ ده‌ركردنی، زانكۆی ئیمۆری ئه‌مریكی، پشتڕاستی كرده‌وه كه فاتمه ئه‌رده‌شێر لاریجانی، كچی عه‌لی لاریجانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانی ده‌ركردووه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مریكا پێش نزیكه‌ی 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، سزای به‌سه‌ر عه‌لی لاریجانیدا سه‌پاند.
په‌یمانگای "وێنشیپ" بۆ شێرپه‌نجه، له زانكۆی ئیمۆری كه فاتیمه له‌وێ كاری ده‌كرد و به پشت به‌ستن به راپۆرتێكی "ئێران ئینته‌رناشناڵ" ده‌ڵێت كچی به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی ئێران، چیتر وه‌ك كارمه‌ندی زانكۆی ئیمۆری نه‌ماوه‌ته‌وه.
به‌ڵام زانكۆی ناوبراو، سه‌باره‌ت به بڕیاری ده‌ركردنی كچه‌كه‌ی لاریجانی، هیچ ورده‌كارییه‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌وه‌شی روون نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئایا ده‌ركردنی فاتمه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به سزاكانی ئه‌مریكاوه هه‌یه بۆ سه‌ر باوكی؟
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، زانكۆی ئیمۆری دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه "دامه‌زراندنی كارمه‌نده‌كانی، به ته‌واوه‌تی پابه‌نده به یاساكانی ویلایه‌ته‌كه و یاسا فیدراڵییه‌كان و مه‌رجه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌وه".
به‌شی نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه‌ی پزیشكی
فاتیمه له كۆلیژی پزیشكی زانكۆی ئیمۆری، مامۆستای یاریده‌ره‌ر بووه له به‌شی نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه‌ی پزیشكی. پێگه‌ی فه‌رمی زانكۆكه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات توێژینه‌وه‌كانی فاتیمه، تایبه‌ت بوون به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نوێ و دیاریكردنی میكانیزمی زیادكردنی به‌رگری بۆ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه، ناونیشان و ژیاننامه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی زانكۆكه‌ی، چیتر به‌رده‌ست نییه.
له‌م باره‌یه‌وه بادی كارته‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ویلایه‌تی جۆرجیا، له كاتێكی پێشووتری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا رایگه‌یاند، فاتیمه ده‌ركراوه و مۆڵه‌تی پزیشكییه‌كه‌ی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
كارته‌ر له نامه‌یه‌كدا كه له‌یه‌ك كاتدا ئاراسته‌ی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نی پزیشكی جۆرجیای كردووه ده‌ڵێت: "عه‌لی لاریجانی، به‌م دواییانه و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، داوای ئه‌نجامدانی تووندوتیژی ده‌كرد دژ به ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا".
كارته‌رپێیوایه دوای ئه‌وه‌ی لاریجانی له ئێران پۆستێكی ئه‌منی باڵای وه‌رگرتووه، چیتر مانه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان له ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا، كارێكی قبوڵكراو نییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "مانه‌وه‌ی كه‌سێك كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی خێزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی ئێرانی‌دا هه‌بێت، جێگای مه‌ترسییه و هه‌ڕه‌شه له متمانه‌ی نه‌خۆشه‌كان و سه‌لامه‌تی دامه‌زراوه‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌كات".
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئه‌مریكی و ئێرانی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكیان له پێناو ده‌ركردنی فاتیمه ده‌ستپێكردووه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتی ئێرانی، له ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانگای وێنشیپ بۆ شێرپه‌نجه، گردبوونه‌وه و داوای ده‌ركردنی كچه‌كه‌ی لاریجانی ده‌كه‌ن. چونكه باوكی رۆڵی له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئێران‌دا هه‌یه.
پێش زیاد له هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، به تۆمه‌تی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له دژی خۆپیشانده‌ران و بانگه‌وازی ئاشكرا بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كه هێز بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان به‌كاربهێنن، سزای به‌سه‌ر عه‌لی لاریجانیدا سه‌پاند.
PM:10:49:26/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت