جه‌نگی سودان... 8 ملیۆن منداڵ له خوێندن بێبه‌ش بوون
قوتابخانه‌كانی سودان بوونه‌ته په‌ناگا بۆ ئاواره‌كان
وێستگەنیوز -
رێكخراوی " "Save the children"هۆشداری ده‌دا له‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی تاریك چاوه‌ڕێی منداڵانی سودان ده‌كات، له سایه‌ی ئه‌وه‌ی نیوه‌ی منداڵانی سودان، مافی په‌یوه‌ندیكردنیان به قوتابخانه‌كانه‌وه له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتێكیدا كه دوێنێ پێنج شه‌ممه، 22ی كانوونی دووه‌می 2026 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت نزیكه‌ی نیوه‌ی منداڵانی سودان كه له ته‌مه‌نی خوێندندان، واته زیاد له 8 ملیۆن منداڵ، له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی 2023وه، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له خراپترین قه‌یرانه‌كانی خوێندن له جیهاندا و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه، زیاد له 500 رۆژه، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو قوتابخانه و هۆڵه‌كانی خوێندن.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوه‌كه خاتوو ئینگه‌ر ئاشینگ، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه بكه‌ن كه رووبه‌ڕووی منداڵانی سودان بووه‌ته‌وه.
خاتوو ئینگه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ستۆكهۆلم رایگه‌یاند: "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، له به‌رامبه‌ر مافی منداڵانی سودان، كه‌مته‌رخه‌مه. ژماره‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی خوێندن كه منداڵانی سودان له ده‌ستیانداوه، زۆر زیاتره له‌وه‌ی هه‌ر منداڵێك، له كاتی په‌تای كۆرۆنا، له ده‌ستیدابوو".
رێكخراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات له ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا، چه‌ندین قوتابخانه داخران و قوتابخانه‌كانی دیكه‌ش، بوونه‌ته په‌ناگا و شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ خێزانه ئاواره‌كان.
لێدوانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه، دوای چه‌ند رۆژێك دێت له سه‌ردانیكردنی بۆ قوتابخانه‌كانی پۆرتسودان و رووباری نیل و خه‌رتوم.
له شاری پۆرتسودان له خۆرهه‌ڵاتی وڵات، ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی له قوتابخانه‌كاندا نیشته‌جێ ببوون، خۆپیشاندانی تووندیان ئه‌نجامدا و تایه‌یان سووتاند و شه‌قامه گشتییه‌كانیان داخست. وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له دژی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی ده‌ریای سور كه داوای كردبوو قوتابخانه‌كان له خێزانه ئاواره‌كان چۆڵ بكرێن.
به‌هۆی تێكچوون و خراپی دۆخی ئه‌منییه‌وه، هێشتا هه‌زاران قوتابخانه داخراون. ته‌نانه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا، به‌هۆی بۆردومانی ئاسمانی بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه له هه‌رێمی كه‌ردڤان، ئه‌و قوتابخانانه‌ش كه به شێوه‌ی پچڕ پچڕ كرابوونه‌وه و ده‌وامیان ده‌كرد، ئه‌وانیش داخران.
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی " Save the children"، باس له‌وه ده‌كات له باكوری دارفۆر، ته‌نها له سه‌دا 3%ی قوتابخانه‌كان كراونه‌ته‌وه. چونكه ململانێكه له‌و ناوچه‌یه‌دا هێشتا به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی ناوبراو پێشبینی ده‌كات، سیستمی خوێندن له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا هه‌ره‌س بهێنێت و ده‌ڵێت: "به‌بێ ته‌مویكردنی ده‌ستبه‌جێ بۆ دانی موچه‌ی مامۆستایان و راهێنانیان، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پۆل و هۆڵه‌كانی خوێندن، دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خوێندن، ئه‌وا سیستمی په‌روه‌رده و خوێندن، رووبه‌ڕووی هه‌ره‌سهێنانی ته‌واوه‌تی ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "هه‌ندێك له مامۆستاكان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، وازیان له مامۆستایی هێناوه و كاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووه".
له‌م باره‌یه‌وه، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، 20ی كانوونی دووه‌می 2026، سه‌ندیكای مامۆستایانی سودان، رایگه‌یاند "خوێندن بووه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌ك له كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگ" و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات دۆخی ئابوری وڵات، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی مه‌لاین منداڵ، واز له خوێندن بێنن و له قوتابخانه‌كان دووربكه‌ونه‌وه.
سه‌ندیكای مامۆستایان داوای راگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌كات و خوێندن له ململانێی سیاسی و سه‌ربازی دووربخرێته‌وه و وه‌ك كارتێكی فشار به‌كارنه‌هێنرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دۆخی ئێستای په‌روه‌رده و خوێندن، له ژێر رۆشنایی شه‌ڕ و هه‌ژاری و داڕمانی ژێرخانی په‌روه‌رده‌یی، هه‌موان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌خلاقی و نیشتیمانی به په‌له و ئه‌وه ده‌خوازێت، ده‌ستبه‌جێ دۆخی ئابوری كارمه‌ندانی په‌روه‌رده و خوێندن باشبكرێت و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له ده‌ستوه‌ردانی ئه‌منی و سیاسی پارێزراوبێت".
PM:03:25:24/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت