داواكاری گشتی ئێران: لێدوانه‌كانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به راگرتنی له‌سێداره‌دانی 800 زیندانی خۆپیشاندانه‌كان راست نییه
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 23ی كانوونی دووه‌می 2026، داواكاری گشتی له ئێران رایگه‌یاند لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌وه‌ی تاران به‌هۆی لێدوانه‌كانی ئه‌وه‌وه، له‌سێداره‌دانی 800 زیندانی خۆپیشاندانه‌كانی راگرتووه، "به ته‌واوی دووره له راستییه‌وه".
ئاژانسی هه‌واڵی "میزان" كه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه، له زاری محه‌ممه‌د موه‌حه‌دی بڵاویكردووههتهوه: "سه‌رتاپای ئه‌و لێدوانه راست نییه. ژماره‌یه‌كی له‌و جۆره بوونی نییه و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هیچ بڕیارێكی له‌و جۆره‌ی ده‌رنه‌كردووه".
ئه‌م لێدوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، پرسیار ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان كه سه‌رانسه‌ری وڵاتی گرتبوه‌وه، پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵ، جێبه‌جێ ده‌كرێت؟
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێرانی، لای خۆیانه‌وه ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه به‌ڵێ هه‌ندێك له ده‌ستگیركراوه‌كان، رووبه‌ڕووی تۆمه‌تێك كراونه‌ته‌وه كه سزاكه‌ی له‌سێداره‌دانه.
دۆناڵد تره‌مپ له ماوه‌كانی پێشوودا، رایگه‌یاند پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانی خۆپیشانده‌ران له ئێران راوه‌ستاوه و جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی 800 خۆپیشانده‌ر، راگیراوه و جێبه‌جێ نه‌كرا.
له كاتی ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران له 28 كانونی یه‌كه‌می رابردوو، تره‌مپ چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد بۆ یارمه‌تی خۆپیشانده‌ران ده‌ستوه‌ردان ده‌كات. به‌ڵام دواتر پاشگه‌زبووه‌وه و رایگه‌یاند كه پێی وتراوه: "له‌سێداره‌دانی خۆپیشانده‌ران راوه‌ستاوه".
ئاشكرایه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران، به هۆی قه‌یرانی ئابووری و هه‌ڵاوسانی زۆر و نزمبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی وڵاته‌كه له به‌رامبه‌ر دراوه بیانییه‌كان، سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتییانی ئێران ناڕازین له سه‌ركردایه‌تی سیاسی وڵاته‌كه‌یان.
PM:07:14:23/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت