وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا دانی نا بەوەی چەکدارەکانیان پێشێلکارییان ئەنجام داوە
وێستگه‌نیوز –
له پێشهاتێكی ده‌گمه‌ندا وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه سه‌ربازه‌كانیان له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا و هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، كۆمه‌ڵێك "پێشێلكاری و تاوان"یان ئه‌نجام داوه.
ئه‌م دانپێدانانه فه‌رمییه به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هێزانه له‌بری چه‌سپاندنی ئاسایش، بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و بێسه‌روبه‌ره‌یی له ناوچه‌كه‌دا.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 22ی كانوونی دووه‌می 2026، فه‌رمانده‌یی ئاسایش و پۆلیسی سه‌ربازیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا دانی ناوه به‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی رێنمایی و راسپارده‌ی روون، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له سه‌رباز و یه‌كه‌كانیان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، یاسا و رێسا سه‌ربازییه‌كانیان پێشێل كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌ستیان كردووه به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچییان كردووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه راپۆرته مه‌یدانییه‌كان ئاماژه به پێشێلكاریی به‌رفراوانی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كه‌ن له‌كاتی هێرشیان بۆسه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و خودی چه‌كداره‌كانیش به شانازییه‌وه تاوانه‌كانیان به ڤیدیۆ تۆمار ده‌كه‌ن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا له راگهیهنرداوهكهیدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م تاوانانه "حاڵه‌تی تاكه‌كه‌سی" بووه ، نه‌ك دیارده‌یه‌كی سیستماتیك كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له‌نێو پێكهاته‌ی ئه‌و هێزانه‌دا هه‌یه.
راشیگه‌یاندووه كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی لاوازیی كۆنترۆڵ و بێسه‌روبه‌ریی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی سوریایه به‌سه‌ر چه‌كداره‌كانیدا.
ئه‌م دانپێدانانه فه‌رمییه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵات، له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی و ئه‌خلاقیی جه‌نگ ره‌فتاریان كردووه، و ئه‌و "سه‌قامگیرییه‌ی" بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای پێشێلكاری دژ به خه‌ڵكی ناوچه‌كه بووه.
PM:03:54:23/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت