سوپای پاسداران په‌یامێكی تووندی ئێران بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌نرێت
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی كانونی دووه‌می 2026، محه‌مه‌د پاكپوور، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، په‌یامێكی زۆر تووندی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل كرد و هۆشداری دا له "حیساباتی هه‌ڵه" كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تووندتر له شه‌ڕه‌كه‌ی ماوه‌ی پێشوو.
پاكپوور له لێدوانێكیدا كه ته‌له‌فزیۆنی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، "هۆشداری ده‌ده‌ین به ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنی، هیچ حیساباتێكی هه‌ڵه ئه‌نجام نه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێك نه‌بنه‌وه له شه‌ڕه‌كه‌ی پێشوو به ئازارتر بێت".
هه‌وه‌ها ده‌شڵێت، "له ئێستادا ئاماده‌یی ئێمه له هه‌مو كاتێك زیاتره، ئاماده‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌مو بڕیاره‌كانی فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان".
ئه‌م لێدوانانه، دوای ئه‌و لێدوانه نوێیه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ دێت كه وتبووی "ئه‌گه‌ر ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی" ئه‌وا لێی ده‌ده‌ین.
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی ئێن بی سی" ئه‌مریكی، له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌م دوایانه هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "هیوادارین هیچ هه‌نگاوێكی دیكه" دژ به ئێران ئه‌نجام نه‌درێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "با بزانین ئه‌وان چی به چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌كه‌ن، ناتوانن ببن به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، جارێكی دی لێیان ده‌ده‌ینه‌وه. ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان. به‌ڵام له قۆناغێك له قۆناغه‌كاندا، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، له وه‌شاندنی گورزێكی دیكه بۆ سه‌ر ئێران پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئێران بڕیاری جێبه‌جێكردنی له سێداره‌دانی 837 كه‌س، له خۆپیشانده‌ران كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیان كردبوو، راگرت.
PM:02:24:22/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت