ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی "راگه‌یاندنی جیهاد" ده‌كات ئه‌گه‌ر رێبه‌ری باڵا بكرێته ئامانج
وێستگەنیوز-
په‌رله‌مانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی فه‌توای "جیهاد" ده‌دات، ئه‌گه‌ر رێبه‌ری باڵا عه‌لی خامنه‌یی، رووبه‌رووی هه‌ر هێرشێك ببێته‌وه، ئه‌مه له كاتێکدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌رانی فراوانتر كردووه.
میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران، له زاری لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مان، بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به ئامانج گرتنی رێبه‌ری باڵا، وه‌ك "راگه‌یاندنی جه‌نگه" و ده‌بێته هۆی ده‌ركردنی "فه‌توای جیهاد له لایه‌ن زانا ئاینییه‌كانه‌وه و له هه‌مو لایه‌كی جیهانه‌وه، سه‌ربازانی (ئیسلام) به ده‌م جێبه‌جێكردنی فه‌تواوه‌كه ده‌چن".
هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، دوای لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو به دوای سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، ده‌ستگیركردنی ده‌یان كه‌سیان له ئه‌سفه‌هان راگه‌یاند. هه‌روه‌ها له تاران، به تۆمه‌تی پشتگیری له "هاندان بۆ ئاژه‌وه‌گێڕی و تیرۆر"، سكاڵای یاسایی بۆ ده‌ستگیركردنی 25 هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشه‌وان و 60 قاوه‌خانه تۆمار كراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵك و ماڵیان.
له‌م باره‌یه‌وه، رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند رۆژی هه‌ینی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی خراپی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، ئه‌نجامبدرێت.
PM:06:31:21/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت