تره‌مپ: هه‌ر شتێك لەدژم رووبدات ئێران لەسەر ڕووی زه‌وی دەسڕمەوە
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاشكرای كرد، رێنمایی زۆر تووندی داوه، ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی به تیرۆركردنی بدات، ئه‌وا "له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌یسرێته‌وه".
تره‌مپ به بۆنه‌ی یادی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆشكی سپی، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی "نیوز نه‌یشن"ی ئه‌مریكی كه ئه‌م ئێواره‌یه بڵاوده‌كرێته‌وه، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ئه‌مریكا وه‌ڵامی سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌داته‌وه.
تره‌مپ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك رووبدات، ئه‌وا ئێران به‌ته‌واوه‌تی وێران ده‌بێت و گورزێكی تا بڵێی به‌هێزیان لێ ده‌ده‌م و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، رێنمایی تووندم ده‌ركردووه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ره‌خنه له جۆ بایدن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ده‌گرێت، چونكه بایدن له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، به شێوه‌یه‌كی به‌هێز وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانی نه‌داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر سه‌رۆك پێویسته، به‌رگری له سه‌رۆك بكات".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات " ئه‌و زۆر به تووندی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش بكرێت، نه‌ك سه‌رۆك".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌سعود پزشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هۆشداریدا له هه‌ر هێرشێك تێیدا رێبه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامنه‌یی بكرێته ئامانج، ئه‌وه مانای راگه‌یاندی شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌رییه له‌گه‌ڵ ئێران.
PM:03:38:21/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت