هۆشداری ئێران بۆ تره‌مپ: جه‌نگه‌كه سه‌رتاسه‌ری و تووند ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 21ی كانوونی دووه‌می 2026، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له وتارێكیدا كه له رۆژنامه‌ی "وۆل ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مریكی بڵاوبووه‌ته‌وه، تازه‌ترین په‌یامی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كردووه.
عێراقچی له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به پێچه‌وانه‌ی دان به‌خۆداگرتنه‌كه‌ی پێشوو كه ئێران له حوزه‌یرانی 2025 پیشانیدا، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره رووبه‌ڕووی هێرشی نوێ ببینه‌وه، ئه‌وا هێزه چه‌كداره‌كانمان، درێغی ناكه‌ن له وه‌ڵامدانه‌وه به هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌شڵێت: "ئه‌مه هه‌ڕه‌شه نییه، به‌ڵكو واقیعێكه ئه‌مه‌وێت زۆر به راشكاوی روونی بكه‌مه‌وه. من وه‌ك دیپلۆماتكارێكی دێرين رقم له جه‌نگه. به‌ڵام هه‌ر روبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك، سه‌رانسه‌ری و زۆر تووند ده‌بێت و زۆر درێژه ده‌كێشێت، له‌و خشته زه‌مه‌نییه وه‌همیه‌ی ئیسرائیل و بریكاره‌كانی دایانناوه و هه‌وڵده‌ده‌ن كۆشكی سپی پێ رازی بكه‌ن".
عێراقچی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: "هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا، جه‌نگێك دێنێته ئاراوه ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌بێت".
به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڵینیدا به‌وه‌ی: "به هه‌موو توانامه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌م سیناریۆیه روونه‌دات".
هه‌روه‌ها باسی له "شه‌پۆلی هه‌واڵی ئاشكرای ساخته و چه‌واشه‌كاری له میدیاكانی خۆرئاوا، سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران" كرد و ده‌ڵێت: "خۆپیشاندانه‌كان به ئاشتی ده‌ستی پێكرد و حكومه‌تی ئێران ددانی پێدانا. به‌ڵام له ناكاو گۆڕا بۆ تووندووتیژی، كاتێك ئه‌ندامی تیرۆریستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، ده‌ستوه‌ردانیان كرد. له‌به‌ر ئه‌وه، پێویست بوو هێڵه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له نێوان رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان و ئاژاوه‌گێڕان ببڕدرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "سه‌روه‌ختێك به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، دان به‌وه‌دا ده‌نێت مۆسادی ئیسرائیل له خۆپیشاندانه‌كان تێوه‌گلاوه، ناكرێت ئه‌م حه‌قیقه‌ته پشتگوێ بخرێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه باس له‌وه ده‌كات، خۆپیشاندانه‌كان بێ چه‌ك بوو، به‌ڵام "چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م، دوای راگه‌یاندنی تره‌مپ، به‌وه‌ی له حاڵه‌تی روودانی تووندووتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌ستوه‌ردان ده‌كات. له ناكاو هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، روبه‌ڕووی هێرشی چه‌كداری رێكخراو بوونه‌وه و پۆلیس و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به ئامانج گیران".
عێراقچی ئاوا كۆتایی به نامه‌كه‌ی ده‌ێنێت: "په‌یامی ئێران بۆ تره‌مپ روون و ئاشكرایه: ئه‌مریكا هه‌مو كارێكی دوژمنكارانه‌ی دژ به ئێران تاقیكرده‌وه، له سه‌پاندنی سزاوه بۆ هێرشی ئه‌لیكترۆنی و هێرشی راسته‌وخۆی سه‌ربازی، دواهه‌مینیان پشتگیری كردنی كرده‌یه‌كی تیرۆریستی گه‌وره بوو كه سه‌رجه‌میان شكستیانهێنا. هه‌نوكه كاتی بیركردنه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی جیاواز: هه‌وڵی رێزگرتن بده‌ن، ئه‌وه رێگه‌مان پێده‌دات زیاتر له‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س بیری لێده‌كه‌نه‌وه، پێشبكه‌وین".
PM:01:16:21/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت