ترەمپ نامەی ئەمینداری گشتی ناتۆ و سەرۆكی فەرەنسا بڵاودەكاتەوە كە ستایشیان كردووە سەبارەت هەنگاوەكانی لە سوریا


وێستگەنیوز –

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا نامەی ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ و سەرۆكی فەرەنسای بڵاوكردەوە كە ستایشی دەكەن لەوەی لە سوریا بەدیهاتووە.

له نامەكەى ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆدا هاتووه:
ترەمپ: سوپاس مارك رۆتە ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ.
مارك رۆتە: گەورەم سەرۆك، ئازیزم دۆناڵد
ئەوەی ئەمڕۆ لەسوریا بەدیتهێناوە كارێكی سەرسوڕهێنەرە، بەشداریكردنە رۆژنامەوانییەكانم لە داڤۆس دەقۆزمەوە بۆ ئەوەی تیشك بخەمە سەر هەوڵەكانت لە سوریا.

له نامەكەی سەرۆكی فەرەنسادا هاتووه:
لە سەرۆك ماكرۆنەوە بۆ سەرۆك ترەمپ
هاوڕێم،
ئێمە تەواو هاوڕاین سەبارەت بە سوریا.
دەتوانین چەند كارێكی مەزن ئەنجام بدەین سەبارەت بە ئێران.



PM:12:36:20/01/2026






ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو