عەباس عێراقچی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد بەڵگەی بەهێزبوونی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان ئێران و عێراقە


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد بەڵگەی بەهێزبوونی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان ئێران و عێراقە، ئاماژە بەوەشدەکات، هەوڵدەدەن بۆ ڕێککەوتنێکی هاوبەشی هاوکاری ئەمنی لەگەڵ عێراق.


ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانونی دووەمی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد بەڵگەی بەهێزبوونی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان ئێران و عێراقە".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەوڵدەدەین بۆ ڕێککەوتنێکی هاوبەشی هاوکاری ئەمنی لەگەڵ عێراق، هاوکات هاوکاری ئەمنی و سەربازی نێوان ئێران و عێراق بەرزدەکەینەوە".

عێراقچی وتی، "ئێران ئامادەیە هاوکارییە ئابووری و سیاسی و کولتوورییەکان لەگەڵ عێراق فراوانتر بکات".

یەکشەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2026، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.


PM:03:31:18/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو