ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران له نێوان زانراو و نه‌زانراودا
وێستگه‌نیوز -
به گوێره‌ی چاودێران و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ئێرانی هه‌ژاندووه، به‌هه‌زاران كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌ڵام له بابه‌تی خه‌مڵاندنی ژماره‌ی كوژراوه‌كان، جیاوازی هه‌یه و هه‌ندێك له خه‌مڵاندنه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌شتووه‌ته 20 هه‌زار كه‌س.
هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه بڕینی ته‌واوه‌تی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه، ئه‌ركی ئه‌وانی سه‌خت و ئاڵۆز كردووه. به‌و مانایه هه‌ندێك له‌و ئامارانه‌ی له ئێستادا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ته‌نها لانی هه‌ره كه‌می ژماره‌ی كوژراوه‌كانه كه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه، ورده‌كاری جیاوازی ژماره‌ی كوژراوه‌كانه.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی تایبه‌ت به ئێران
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران كه باره‌گاكه‌ی له نه‌رویجه، پشتڕاستی ده‌كاته‌وه ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون، گه‌شتووه‌ته 3 هه‌زار و 428 كه‌س.
ئه‌م ئاماره پشت به‌و حاڵه‌تانه ده‌به‌ستێت كه خودی رێكخراوی ناوبراو، له رێگه‌ی دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆوه، به‌دواداچوونی بۆ كردووه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ژماره‌ی كوژراوه‌كان زۆر زیاتربێت. له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه به هه‌ندێك له خه‌مڵاندنه‌كان ده‌كات كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان له نێوان 5 هه‌زار بۆ 20 هه‌زار، داده‌نێن. به‌ڵام پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێت له به‌رواری 8ی كانوونی دووه‌مه‌وه، وایكردووه لێكۆڵینه‌وه له‌و زانیاریانه و پشتڕاستكردنه‌وه‌یان، ئه‌ركێكی زۆر سه‌خت بێت.
له رۆژی 15 كانوونی دووه‌م، چالاكوانانی رێكخراوی مافی مرۆڤ (هرنا) له ئێران، دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی 2 هه‌زار و 677 حاڵه‌تی كوشتن روویداوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له هه‌زار و 693 حاڵه‌تی دیكه كردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت 2 هه‌زار و 677 كه‌سی دیكه برینداربوون و برینه‌كانیان مه‌ترسیداره.
میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
كه‌ناڵی ئێرانی نێوده‌وڵه‌تی كه كه‌ناڵێكی ئۆپۆزسیۆنه و به‌رنامه‌كانی به زمانی فارسی په‌خشده‌كات و باره‌گاكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه، له رێگه‌ی سه‌رچاوه حكومی و ئه‌منییه باڵاكانه‌وه ده‌ڵێت له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا، لانی كه‌م 12 هه‌زار كه‌س كوژراون و به‌شی زۆری كوژراوه‌كان له نێوان رۆژانی 8 و 9ی ئه‌م مانگه‌دا كوژراون.
كه‌ناڵه‌كه له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه، له‌وانه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی و نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌و زانیاریانه پشتڕاستكرانه‌وه، خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌كانی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان له كۆماری ئیسلامی، ئاماژه به كوشتنی لانی كه‌می 12 هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن".
له‌م هه‌فته‌یه‌دا تۆڕی هه‌واڵی "سی بی ئێس"ی ئه‌مریكی، له رێگه‌ی دوو سه‌رچاوه‌وه كه یه‌كێكیان له ناوه‌وه‌ی ئێرانه، پێیان راگه‌یاندووه كه "لانی كه‌م 12 هه‌زار كه‌س كوژراون و له‌وانه‌یه ژماره‌كه بگاته 20 هه‌زار كوژراو".
به‌رپرسانی ئێران
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ی راگه‌یاندووه ژماره‌ی كوژراوه‌كان "به‌سه‌دانه" و هه‌مو ئه‌و ژمارانه‌ی دیكه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بڵاویده‌كه‌نه‌وه و به "زیاده‌ڕۆیی" وه‌سفی كردووه و له چوارچێوه‌ی "هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كارانه" دایه كه ده‌یانه‌وێت دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی بۆ لێدانی ئێران جێبه‌جێ بكات، له حاڵه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران باس له‌و ده‌كه‌ن به ده‌یان ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران سه‌باره‌ت به كۆی كوژراوی هێزه ئه‌منییه‌كان، هیچ ئامارێكی نوێیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
كۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڤۆڵكه‌ر تۆرك، له‌م هه‌فته‌یه‌دا "شۆكبوون"ی خۆی له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی تووندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌ران راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "راپۆرته‌كان باس له كوشتنی سه‌دان كه‌س ده‌كه‌ن".
له‌م باره‌یه‌وه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، باس له روودانی "قه‌سابخانه" ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی له 14 ئه‌م مانگه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی كوژراوه‌كان به "دانپیانانی فه‌رمی" گه‌شتووه‌ته 2 هه‌زار كه‌س. كه‌چی هه‌ندێك له رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی مافی مرۆڤ، ژماره‌ی كوژراوه‌كان زۆر له‌وه زیاتر داده‌نێن.
رێكخراوی "هیومان رایتس وۆچ" ده‌ڵێت: "پێده‌چێت به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر و ڕێبوار كوژرابن. ئه‌و كۆت و به‌نده توونده‌ی حكومه‌ت خستوویه‌تیه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان، قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی كوژراوه‌كانی شاردووه‌ته‌وه".
PM:03:21:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت