نزیكترین هاوڕێی ناتانیاهۆ بێده‌نگی ده‌شكێنێت و نهێنیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و خێزان ئاشكرا ده‌كات
وێستگەنيوز -
گابی بێكه‌ر، نزیكترین هاوڕێی منداڵی و راوێژكاری نا فه‌رمی پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ، دوای چه‌ندین ده‌یه، له یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانیدا، بێده‌نگی ده‌شكێنێت.
بێكه‌ر له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "هارتس"ی ئیسرائیل، باس له‌وه ده‌كات نزیكه‌ی حه‌فتا ساڵه ناتانیاهۆ ده‌ناسێت و ئاماژه به‌و گۆڕنكارییانه ده‌كات كه له رووی ده‌روونی و سیاسی و ئه‌خلاقییه‌وه، به‌سه‌ر ناتانیاهۆدا هاتووه.
هاوڕێی منداڵی
بێكه‌ر ده‌ڵێت له پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌وه، ناتانیاهۆی ناسیوه: "قوتابخانه‌كه‌مان له شه‌قامی هاپۆرتزیم، زۆر نزیك بوو له ماڵه‌كه‌یه‌وه، رۆژانه ماوه‌ی نێوان دوو بلۆك (block) بۆ دوو بلۆك و نیو، به پێ ده‌ڕۆشت بۆ شه‌قامی 29ی نۆڤه‌مبه‌ر... به‌هه‌رحاڵ، به‌شی زۆری خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تایی، له ئه‌مریكا ته‌واو كردووه، نه‌ك لێره. به‌ڵام دواتر و له ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌تر و له كاتی خوێندنی قۆناغی ناوه‌ندی، هه‌مو هاوینێك ده‌هاته‌وه بۆ ئیسرائیل".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، له ژیانی سیاسی ئه‌وه‌وه تێوه‌گلابووم، وه‌لێ نه كارم له‌گه‌ڵ كردووه و نه موچه‌م هه‌بوو. به‌ڵام زۆر نزیكبووم لێیه‌وه. به‌تایبه‌ت دوای شكسته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئایاری ساڵی 1999، له به‌رامبه‌ر ئیهود باراك".
بێكه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌دا، هه‌ستم كرد راستی ئه‌وه‌یه لێی نزیك ببمه‌وه. چونكه له دۆخێكی ده‌روونی باش‌دا نه‌بوو. ناتانیاهۆ مانای شكست نازانێت و له دید و تێڕوانینی ئه‌ودا، شتێك نییه ناوی شكست و دۆڕانی راسته‌قینه بێت. هه‌ر ئه‌مه‌یه له ئێستاشدا رووده‌دات و هه‌مو شتێك ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌م و ئه‌و".
له منداڵییه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ
بێكه‌ر كاتێك وه‌سفی ناتانیاهۆی ئه‌مڕۆ ده‌كات، پێیوایه به ته‌واوه‌تی له‌و كه‌سه جیاوازه كه له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ده‌یناسێت و ده‌ڵێت: "ئه‌مه ئه‌و به‌یبییه نییه كه ده‌مناسی. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا رووده‌دات، پێكه‌وه به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان ده‌ڕۆن".
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كانی بێكه‌ر، ناتانیاهۆ له رابردوودا: "به ورییاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌كرد، هاوسه‌نگی نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و نیشتیمانییه‌كاندا راده‌گرت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ گۆڕاوه بۆ كه‌سێك، ته‌نها یه‌ك غه‌ریزه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات: مانه‌وه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ نمونه، سه‌روه‌ختێك وه‌زیری دارایی بوو، هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردرای بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بووه. ده‌یزانی بۆ ئه‌وه، پێویستی به‌وه‌یه (حه‌ریدیمه‌كان)ی له‌گه‌ڵ بن. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆر به تووندی روبه‌ڕوویان راوه‌ستا. له‌مڕۆدا ئه‌ركی بریتییه له ناتانیاهۆ، نه‌ك ئیسرائیل".
ئه‌و پێیوایه به‌شی زۆری بڕیاره‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ناتانیاهۆ، له‌سه‌ر بنه‌مای ترس له كه‌وتنی سیاسی و دادگایكردنی وه‌رگیراون، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
بێكه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌مو ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، به تایبه‌ت له‌م دوو یان سێ ساڵه‌ی رابردوودا، ئامانج لێی زامنكردنی مانه‌وه‌یه‌تی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران. وه‌ك ده‌زانن له یاری تۆپی پێدا، هانده‌ران له شه‌ممه‌یه‌كه‌وه ده‌ژین بۆ شه‌ممه‌یه‌كی دی. مه‌سه‌له‌كه لای ناتانیاهۆش به هه‌مان شێوه‌یه، له خوولێكه‌وه ده‌ژی بۆ خوولێكی دی و ئامانجی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌یه له پۆستی سه‌رك وه‌زیراندا".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی ناتانیاهۆ له كاتی گه‌شته‌كانی ئه‌م دواییه‌یدا، رێگه نادات رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵی سه‌ركه‌ونه ناو فڕۆكه‌ی (جناح صهیون) كه فڕۆكه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته؟ بێكه‌ر له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌ڵێت: "ناتانیاهۆ بووه‌ته كه‌سێكی گۆشه‌گیر، ئه‌مه شێوازه باوه‌كه‌ی خۆیه‌تی و هه‌میشه له‌گه‌ڵیدابووه: هه‌موان رقیان لێمه، كه‌س منی خۆشناوێت، هه‌موان دژایه‌تیم ده‌كه‌ن".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كۆنترۆڵ كردنی بڕیاره‌كانی، چیتر به ته‌نها له ده‌ست خۆی نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به ده‌ست بازنه نزیكه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ریه‌تی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه به‌رپرسیاره‌تی كۆتایی به ته‌نها ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌و.
خێزان و برینه قووڵه‌كه
ئه‌وه‌ی له وته‌كانی بێكه‌ردا، زیاتر جێگای سه‌رنج و تێڕامانه، قسه‌كانی بوو ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ناتانیاهۆ و كچه گه‌وره‌كه‌ی (نۆعا)، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "نۆعا به شێوه‌یه‌كی نیمچه ته‌واو" له ژیانی باوكی چووه‌ته ده‌ره‌وه و "وێنه‌كانی به ئه‌نقه‌ست لابراون"، ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر كچه هه‌ره نزیكه‌كه‌ی باوكی بووه.
بێكه‌ر ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، هه‌ندێكجار وه‌ك "كه‌ڤه‌رێك" به‌كارهێنراوه بۆ رێكخستنی چاوپێكه‌وتنه نهێنییه‌كانی نێوان ناتانیاهۆ و كچه‌كه‌ی، دوور له چاوی سارای هاوسه‌ریه‌وه. هه‌مو ئه‌وه له دۆخێك‌دا روویداوه كه بێكه‌ر به "شه‌رمه‌زاركه‌ر و ئازاربه‌خش" وه‌سفی ده‌كات.
له ورده‌كاری ئه‌و دۆخه‌دا ده‌ڵێت: "من و نۆعا پێكه‌وه له قاوه‌خانه‌كه داده‌نیشتین، سه‌روه‌ختێك ناتانیاهۆ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی ده‌هاتنه ناو قاوه‌خانه‌كه‌وه، من له رووكاری ده‌ره‌وه‌ی قاوخانه‌كه، وه‌ك پاسه‌وان راده‌وه‌ساتم و ده‌مامه‌وه".
بێكه‌ر باس له‌وه ده‌كات زۆرجار، بۆ یارمه‌تیدانی كچه‌كه‌ی ناتانیاهۆ و به فه‌رمانی راسته‌وخۆی ناتانیاهۆ، ناچار بووه له گیرفانی خۆی پاره‌ی خه‌رجییه‌كانی كچه‌كه‌ی ناتانیاهۆ بدات، بێ ئه‌وه‌ی دواتر ئه‌م پارانه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
هاوڕێ نزیكه‌كه‌ی ناتانیاهۆ ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی نێوان ناتانیاهۆ و سارای هاوسه‌ری، له به‌رزی 30 هه‌زار پێ، ده‌ستی پێكرد. له‌و كاته‌دا سارا له كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئه‌لعال، خزمه‌تگوزاری فڕۆكه بوو و باس له‌وه‌ش ده‌كات سارا له كه‌سێكی ئارام و هێمنه‌وه، به‌خێرایی ده‌بێت به كه‌سێكی تووڕه و ئه‌م حاڵه‌ته زۆر رووده‌دات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: "سارا ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزی هه‌یه و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناتانیاهۆدا ده‌كات".
پاره و دیاری و ده‌سه‌ڵات
بێكه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی باس له شێوازی ژیانی ناتانیاهۆ و میلیاردێره‌كان و دیارییه گرانبه‌هاكان ده‌كات. له‌م به‌شه‌دا باس له‌وه ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل: "له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتووه بێ شه‌رم و رووگیری، دیارییه‌كان وه‌رده‌گرێت. زۆر به ده‌گمه‌ن خۆی پاره‌ی شتێكی دابێت. ئه‌و وه‌ك پاشا له‌دایك بووه و پاشاش پاره نادات".
دابڕان و ته‌قینه‌وه
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كانی بێكه‌ر، په‌یوه‌ندی نێوان بێكه‌ر و ناتانیاهۆ كۆتایی پێهاتووه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی بێكه‌ر، بوێری ئه‌وه‌ی نوواندووه پێشنیاری هه‌نگاوێكی مرۆیی/ میدایی بۆ كردووه، پێشنیاره‌كه ئه‌وه بووه ناتانیاهۆ ددان به‌وه‌دا بنێت كه كێشه‌یه‌كی خێزانی هه‌یه و كه‌مه‌كێك لێكتێگه‌شتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كاندا هه‌بێت. وه‌لێ ناتانیاهۆ زۆر به تووڕه‌یی و تووندی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، ئیدی دوای ئه‌وه دابڕانی یه‌كجاره‌كی روویداوه.
بۆچی هاوڕێی منداڵی بێده‌نگی شكاند؟
بێكه‌ر ده‌ڵێت ناتانیاهۆ "شكستێكه، ساڵانێكی زۆره له ناخی خۆمدا هه‌ڵمگرتووه، ئه‌و تووڕه‌یی و نائومێدی و بێزارییه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا هه‌ستی پێده‌كه‌م، رۆژ دوای رۆژ، تابێت زیاتر و تووندتر ده‌بێت. هیچ رۆژێك له رۆژان، خه‌یاڵی ئه‌وه‌م نه‌كردووه، كه‌سێك هه‌بێت ناپاكی له خۆی و نیشتیمانه‌كه‌ی و بیروباوه‌ڕه‌كانی و پرنسیپی به‌رزراگرتنی راستییه‌كان بكات".
بێكه‌ر روونی ده‌كاته‌وه، تاقه هۆكاری شكاندنی بێده‌نگییه‌كه‌ی، نیگه‌رانییه‌تی بۆ دۆخی ئیسرائیل و ده‌ڵێت: "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كۆتایی هێنانی كاریگه‌ری ناتانیاهۆ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت، كارێكی ئه‌خلاقییه. ئه‌و وڵات به‌ره‌و وێرانه ده‌بات، ده‌توانێت راوه‌ستێت. به‌ڵام راناوه‌ستێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و زه‌ره و زیانانه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ به كۆمه‌ڵگای ئیسرائیلی گه‌یاندووه، وه‌سف ناكرێت. له‌و بڕوایه‌دام ناتانیاهۆ ئه‌مه باش ده‌زانێت. له‌و بڕوایه‌دا نیم ئاگاداری ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌و به ته‌واوه‌تی ئاگاداری ئه‌وه‌یه كه ده‌یكات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كه‌دا ده‌ڕوات".
تا ئه‌م چركه‌ساته، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م چاوپێكه‌وتنه .
PM:07:16:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت