CNN: بەهەزاران میلیشیای عێراقی دزەیان كردووەتە ناو ئێرانەوە بۆ سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكان


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەکی سەربازی ئەوروپی و سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بە CNN-یان راگەیاند، بەهەزاران چەکداری عێراقی لە چەند هەفتەی رابردوودا دزەیان کردووەتە ناو ئێرانەوە بۆ ئەوەی هاوکاری رژێمی ئێران بکەن بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکان.


سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەكە دەڵێت، "نزیکەی پێنج هەزار چەکدار لە میلیشیا عێراقییەکان لە ڕێگەی دوو دەروازەی سنوورییەوە لە باشووری عێراق چوونەتە ناو ئێرانەوە، دەروازەی ئەلشەیب لە پارێزگای میسان و دەروازەی ئەلزورباتیە لە پارێزگای واست".

سەرچاوەیەکی سەربازی ئەوروپی دووپاتی کردەوە، "800 چەکداری شیعە لە پارێزگاکانی دیالە و میسان و بەسرەی عێراقەوە بە بیانووی ئەنجامدانی رێوڕەسمی ئایینی سنووریان بەزاندووە و بەشداریان لە هەڵمەتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرە ئێرانییەكاندا كردووە".

بەپێی تۆڕی هەواڵی CNN "ئەو چەكدارانەی دزەیان كردووەتە ناو ئێرانەوە سەر بە كەتائیبی حزبوڵا و بزووتنەوەی نوجەبا و كەتائیبی سەید شوهەدا و رێكخراوی بدرن كە لەژێر سایەی هێزەكانی حەشدی شەعبی كار دەكەن".


AM:11:27:16/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت