ئه‌مریكا به‌هۆی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران سزای ئابووری به‌سه‌ر لاریجانی و چەند بەرپرسێکی دیکەدا سه‌پاند
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی كانوونی دووه‌می 2026، ئه‌مریكا به هۆی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، سزای ئابووری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی ئێران و تۆڕه بانكییه‌كاندا سه‌پاند.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، سزاكان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌لی لاریجانی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌منی ده‌گرێته‌وه.
سكۆت بیسنت، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا به تووندی پشتگیری گه‌لی ئێران ده‌كات، له داواكارییه‌كانی بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری".
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه له چوار چێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ دێت، بێ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به سروشتی سزاكان یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی به ئامانج گیراون، ورده‌كاریی زیاتر خرابێته‌ڕوو.
په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان
ئه‌م بڕیاره له كاتێكدایه، گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ده‌ستوه‌ردان له پێناو پاراستنی خۆپیشاندان، له هه‌ڵكشاندایه.
ئاشكرایه ئێران له 28ی كانوونی یه‌كه‌می رابردووه‌وه، به‌هۆی خراپی دۆخی ئابوری و سه‌ختی بژێوی ژیانه‌وه، خۆپیشاندانی به‌رفراوان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
كه‌چی عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئێواره‌ی دوێنێ رایگه‌یاند، "دۆخه‌كه له‌سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا، به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌ڕوات و تیرۆریسته‌كانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی خۆیان خزاندووه‌ته رێزی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه و به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كان، ته‌قه له هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌كه‌ن".
PM:08:20:15/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت