روسیا به تۆمه‌تی سیخوڕی دیپلۆماتكارێكی به‌ریتانی ده‌رده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2026، روسیا رایگه‌یاند به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی "ده‌زگا نهێنییه‌كان"ی به‌ریتانیایه، دیپلۆماتكارێكی به‌ریتانی ده‌ركردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌م به‌یانییه دانای دولاكیا، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری به‌ریتانیای بانگهێشتی وه‌زاره‌ت كردووه، تاكو ئاگاداری بكاته‌وه له "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن"ی وه‌ك دیپلۆماتكارێك له باڵیۆزخانه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌مو ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت وه‌زاره‌ت "زانیاری ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه كه دانای دولاكیا، سه‌ر به ده‌زگا نهێنییه‌كانه" و مۆڵه‌تی دوو هه‌فته‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خاكی روسیا به‌جێبهێڵت.
له‌م باره‌یه‌وه ته‌له‌فزیۆنی "RT" روسی، له‌سه‌ر زاری ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره نه‌ناسراوه‌ی هه‌واڵگری به‌ریتانیا: "له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌وه‌ی گوایه، سكرتێری یه‌كێك له به‌شه‌كانی كارگێڕی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیایه له مۆسكۆ، روانه‌ی روسیا كراوه".
ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا، باس له‌وه ده‌كات ئه‌فسه‌ره به‌ریتانییه‌كه مۆڵه‌تی كاركردنی لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه و داوای لێكراوه له ماوه‌ی دوو هه‌فه‌ته‌دا، روسیا به‌جێبهێڵێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی شاندی دیپلۆماسی له باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا، سه‌ر به ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌هۆی جه‌نگی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، تابێت گرژییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و خۆرئاوا له هه‌ڵكشان و په‌ره‌سه‌ندندایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا، هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌نده‌ن، دۆخه‌كه سه‌باره‌ت به‌و ئه‌فسه‌ره هه‌واڵگرییه په‌ره‌پێبدات، ئه‌وا وه‌ڵامی مۆسكۆ "یه‌كلایكه‌ره‌وه و روون ده‌بێت".
هه‌وره‌ها به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ناوبراو بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ده‌ڵێت: مۆسكۆ له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی، رێگه به چالاكی فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تگوزاری به‌ریتانیا نادات كه نه‌ناسراون".
PM:02:34:15/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت