به‌هێزترین پاسپۆرته‌كانی جیهان بۆ ساڵی 2026، عێراق لەپلەی 99دايه
وێستگه‌نیوز –
تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مریكی، به‌هێزترین پاسپۆرته‌كانی جیهانی بۆ ساڵی 2026 خسته‌ڕو و سه‌نگاپووره به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و ئه‌مریكاش له پله‌ی ده‌یه‌م دێت و عێراقیش لەپلەی 99دایە.
بەپێی تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مریكی ئه‌م خستنه‌ڕووه به گوێره‌ی دوایین راپۆرتی موئهشری "هێنلی" بۆ پاسپۆرته‌كان دێت، كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان، سود له داتاكانی تایبه‌ت به یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی (IATA) وه‌رده‌گرێت.
تۆڕه‌كه ده‌ڵێت: "كاتێك مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به گه‌شتكردن له نێوان وڵاتان، بێ بوونی كۆت و به‌ند و را‌گرتن و پشكنینی زۆری ناو فڕۆكه‌خانه‌كان و سه‌ر سنووره‌كان، هه‌ندێك پاسپۆرت هه‌یه، هێزی له پاسپۆرته‌كانی دیكه زیاتره".
به گوێره‌ی داتاكانی "هێنلی" بێت، سێ باشترین پاسپۆرت له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتانی ئاسیا: سه‌نگاپووره به پله‌ی یه‌كه‌م، ژاپۆن و كۆریای باشور به پله‌ی دووه‌م و هاوڵاتیانی سه‌نگاپوور، ده‌توانن بێ وه‌رگرتنی ڤیزا، له كۆی 227 وڵات و هه‌رێم، سه‌ردانی192 وڵات و هه‌رێم بكه‌ن.
دوای سه‌نگاپووره، راسته‌وخۆ هه‌ردوو وڵاتانی ژاپۆن و كۆریای باشوور دێت، هاوڵاتیانی ئه‌و دوو وڵاته، ده‌توانن بێ وه‌رگرتنی ڤیزا، سه‌ردانی 188 وڵات و هه‌رێم بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به گوێره‌ی پێوانه‌ی"هێنلی"، ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌مان نمره‌یان هه‌بێت، له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هه‌مویان یه‌ك پله‌یان پێده‌درێت و لێره‌وه پێنج وڵاتی ئه‌وروپی پله‌ی سێیه‌میان وه‌رگرتووه كه بریتین له: دانیمارك، لۆكسمبۆرگ، ئیسپانیا، سوید، سویسرا وهاوڵاتیانی ئه‌و پێنج وڵاته، ده‌توانن بێ وه‌رگرتنی ڤیزا، سه‌ردانی 186 وڵات و هه‌رێم بكه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه پله‌ی چواره‌م، به ته‌واوی بۆ ئه‌م وڵاتانه‌ی ئه‌وروپایه: نه‌مسا، به‌لجیكا، فیله‌ند، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، ئیرله‌نده، ئیتالیا، هۆڵه‌نده، نه‌رویج. هاوڵاتیانی ئه‌و ده وڵاته ئه‌وروپییه، ده‌توانن بێ وه‌رگرتنی ڤیزا، سه‌ردانی 185 وڵات و هه‌رێم بكه‌ن.
وڵاتانی هه‌نگاریا، پرتوگال، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، ئیمارت، به پله‌ی پێنجه‌م دێن و هاوڵاتیانیان ده‌توانی بێ ڤیزا، سه‌ردانی 184 وڵات و هه‌رێم بكه‌ن.
ئه‌مریكا له پله‌ی ده‌یه‌م دێت و هاوڵاتیانی ده‌توانن بێ ڤیزا، سه‌ردانی 179 وڵات و هه‌رێم بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا، ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه هه‌یه كه له ریزبه‌ندییه‌كه ده‌كه‌ونه كۆتایی لیسته‌كه‌وه، له‌وانه ئه‌ڤغانستان كۆتا پله‌ی وه‌رگرتووه كه پله‌ی 101، هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته ده‌توانن بێ وه‌رگرتنی ڤیزا، سه‌ردانی ته‌نها 24 وڵات و هه‌رێم بكه‌ن.
سوریا پله‌ی 100 وه‌رگرتووه و هاوڵاتییه‌كانی ده‌توانن بێ ڤیزا، سه‌ردانی 26 وڵات و هه‌رێم بكه‌ن و عێراق پله‌ی 99 وه‌رگرتووه و هاوڵاتییه‌كانی ده‌توانن بێ ڤیزا، سه‌ردانی 29 وڵات و هه‌رێم بكه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ناوی ریزبه‌ندی ئه‌و ده وڵاته‌یه كه له ساڵی 2026، خاوه‌نی به‌هێزترین پاسپۆرتن:
1-سه‌نگاپووره
2-ژاپۆن و كۆریای باشور
3-دانیمارك، لۆكسمبۆرگ، ئیسپانیا، سوید، سویسرا.
4-نه‌مسا، به‌لجیكا، فیله‌ند، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، ئیرله‌نده، ئیتالیا، هۆڵه‌نده، نه‌رویج.
5- هه‌نگاریا، پرتوگال، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، ئیمارت.
6-كرواتیا، چیك، ئستۆنیا، ماڵتا، نیوزله‌ندا، پۆڵه‌نده
7-ئوسترالیا، لاتیڤیا، لیختنشتاین، به‌ریتانیا
8-كه‌نه‌دا، ئیسله‌نده، لیتوانیا
9-مالیزیا
10-ئه‌مریكا
PM:12:19:15/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت