"سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا خۆپیشانده‌رێكی ئێرانی له‌سێداره ده‌درێت"
وێستگه‌نیوز -
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ گرتنه‌به‌ری "ڕێكاری زۆر توند" ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌رانی دژه حكومه‌ت له‌سێداره بدرێن. مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه خۆپیشانده‌رێكی ئێرانی ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێكی مابێت بۆ له‌سێداره‌دان، به‌پێی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه بنكهكهی له نه‌رویجه، عیرفان سوڵتانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و "له لێواری له‌سێداره‌داندایه".
تا ئێستا زیاتر له 2570 كه‌س له سه‌ركوتكردنی په‌ره‌سه‌ندوی رژێمی ئێران بۆ خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌رییه‌كان كوژراون.
ئاویار شێخی، نوێنه‌ری هه‌نگاو رایگه‌یاند، سزاكه‌ی سوڵتانی نیشانی ده‌دات كه چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران "هه‌موو ئه‌و تاكتیكانه‌ی ده‌یزانن بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس به‌كارده‌هێنن".
ئارینا مورادی، كه ئه‌ویش له رێكخراوی هه‌نگاوه، به رۆژنامه‌ی تێلیگرافی راگه‌یاند: "ئه‌مه خێراترین كه‌یسه كه بینیومانه به‌ره‌و پێش بچێت. ئه‌مه شێوازی كۆماری ئیسلامییه، كه ده‌زگای دادوه‌ری به خێرایی خۆپیشانده‌ران به سزای له‌سێداره‌دان سزا ده‌دات. ئه‌مه به دڵنیاییه‌وه ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت نابێت."
ڕۆژی سێشه‌ممه، تره‌مپ داوای له خۆپیشانده‌رانی دژه رژێم له ئێران كرد كه به‌رده‌وام بن له خۆپیشاندان، و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تروس سۆشیاڵ" (Truth Social) پۆستێكی كرد كه تێیدا نووسیبووی "یارمه‌تی له رێگایه" و كورتكراوه‌ی "ئێران دووباره مه‌زن بكه‌ره‌وه"ی بۆ زیاد كردبوو.
ئه‌و به كه‌ناڵی CBSی راگه‌یاند: "ئێمه رێكاری زۆر توند ده‌گرینه به‌ر. ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن، ئێمه رێكاری زۆر توند ده‌گرینه به‌ر... ئێمه نامانه‌وێت ئه‌وه‌ی له ئێران رووده‌دات ببینین".
هه‌روه‌ها وتی: "ده‌زانیت، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خۆپیشاندان بكه‌ن، ئه‌وه شتێكه، به‌ڵام كاتێك ده‌ست ده‌كه‌ن به كوشتنی هه‌زاران كه‌س، و ئێستا باسی له‌سێداره‌دانم بۆ ده‌كه‌یت ، ده‌بینین ئه‌وه چۆن بۆیان ده‌شكێته‌وه. به باشی بۆیان ناشكێته‌وه".
ئه‌و چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی كردووه ئه‌گه‌ر تاران به‌رده‌وام بێت له كوشتنی خۆپیشانده‌ران و پێشتریش باجی 25 له‌سه‌دی له‌سه‌ر هه‌ر وڵاتێك راگه‌یاندووه كه بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكات.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئامۆژگاری هه‌ندێك له كارمه‌ندانی بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌مریكا له "ئه‌لعه‌دید" له قه‌ته‌ر كراوه كه تا ئه‌مشه‌و ناوچه‌كه بهجێبهێڵن.
به‌پێی میدیا ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێران، سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران رۆژی چوارشه‌ممه بهڵێنیدا كه دادگاییكردنی خۆپیشانده‌ران خێرا بكات و رایگه‌یاند كه ده‌بێت رێكاره‌كان به ئاشكرا به‌ڕێوه‌بچن.
غۆلام حسێن موحسنی ئه‌ژه‌یی، كه خۆپیشاندانه‌كانی به "ئاژاوه‌گێڕی" ناوبرد، وتی: "ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌سێكی سووتاندبێت، سه‌ری كه‌سێكی بڕیبێت و ئاگری تێبه‌ردابێت، ئه‌وا ده‌بێت كاره‌كانمان به خێرایی ئه‌نجام بده‌ین."
ئه‌میر سه‌عید ئیره‌وانی، باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نووسیوه و تێیدا تره‌مپی تۆمه‌تبار كردووه به هاندانی ناسه‌قامگیری سیاسی، هاندانی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌روه‌ری و ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه.
چالاكوانان ده‌ڵێن میدیاكانی ده‌وڵه‌تی ئێران له 28ی كانوونی دووه‌مه‌وه لانی كه‌م 97 دانپێدانانی خۆپیشانده‌رانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه زۆرجار بانگه‌شه‌ی پیلانی بیانی ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ئیسرائیل یان ئه‌مریكاوه رێكخرابێت.
ئاژانسی هه‌واڵی چالاكوانانی مافی مرۆڤ (HRANA) رایگه‌یاندووه كه دانپێدانانه‌كان به زۆره‌ملێ بوون، زۆرجار له رێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی یان جه‌سته‌ییه‌وه.
سكایلار تۆمپسۆن، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری HRANA وتی: "ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی مافه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كۆده‌بنه‌وه و ده‌بنه هۆی ده‌ره‌نجامی ترسناك".
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌مه شێوازێكه كه رژێم جار له دوای جار جێبه‌جێی كردووه."
سه‌رچاوه:
تێلیگراف
PM:02:33:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت