ژماره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای ئه‌مریكا له ساڵی یه‌كه‌می تره‌مپدا ئه‌نجامیداوه یه‌كسانه به 4 ساڵی سه‌رده‌می باین
وێستگه‌نیوز -
به‌ر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی و وه‌ك "سه‌رۆكی ئاشتی" خۆی ناساند. ژماره‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی سوپای ئه‌مریكا، له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا ئه‌نجامی داوه، یه‌كسانه به ژماره‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی كه سه‌رۆك جۆ بایدن، له ماوه‌ی 4 ساڵی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، ئه‌نجامی دابوو. ئه‌مه به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌یه كه رێكخراوی "ئهكلید ACLED"ی ناحكومی خستوویهتییهروو.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا، له به‌رواری 3ی كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵ، كردیانه سه‌ر هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ڤه‌نزه‌وێلا و ده‌ستگریكردنی نیكۆلاس مادۆرۆ، كۆی گشتی ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای ئه‌مریكا، له كاتی ده‌ستبه‌ركاربوونی تره‌مپ له 20ی كانوونی دووه‌می 2025 تا ئێستا، گه‌یشتووه به 672 هێرشی ئاسمانی یان هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
له به‌رامبه‌ردا له ماوه‌ی چوار ساڵی حوكمڕانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا جۆن بایدن (2021-2025)، سوپای ئه‌مریكا ته‌نها 694 هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامداوه.
رێكخراوی ناوبراو، به كۆكردنه‌وه‌ی داتا له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه كه به سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو وه‌سفیان ده‌كات، ئاماری هێرشه‌كانی ئه‌مریكای كۆكردووه‌ته‌وه، له‌وانه ساڵی رابردوو، لانی كه‌م له كۆی ده هێرشی ئاسمانی، حه‌وتیان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن بووه و زۆرینه‌ی هێرشه‌كانیش حوسییه‌كان كرابوونه ئامانج. هه‌روه‌ها له هه‌ر ده هێرشێك، دووانیان هێرش بووه بۆ سه‌ر گروپه ئیسلامییه‌كانی سۆماڵ.
ئه‌مریكا هه‌ر له‌و ساڵه‌دا، هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر نێجیریا، سوریا، عێراق، ئێران. له مانگی ئه‌یلولی رابردووه‌وه، هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌له‌مه‌كانی ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبی و زه‌ریای هێمن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاری قاچاخ به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ئهكلید، له‌و هێرشانه‌دا زیاد له هه‌زار كه‌س كوژراون، له نێویاندا خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی هه‌یه.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، له نێوان ئیسرائیل و ئێران، جه‌نگێكی 12 رۆژه روویدا، ئه‌مریكا به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، به‌شداری له جه‌نگه‌كه‌دا كرد.
PM:02:21:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت