له‌گه‌ڵ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان، حكومه‌تی ئێران 'ته‌نها كات ده‌كڕێت'
وێستگه‌نیوز -
هێزه ئه‌منییه‌كانی به دڕندانه به‌رگرییان له كۆماری ئیسلامی كردووه، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه زۆرێك له ئێرانییه‌كان به چه‌قبه‌ستوو و له رووی ئایدۆلۆژییه‌وه به پووچی ده‌زانن.
خۆپیشاندانه‌كانی ئێران دژی كۆماری ئیسلامی له هه‌موو كاتێك فراوانتر و شه‌ڕانگێزانه‌تر ده‌رده‌كه‌ون. سه‌ركوتكردنی حكومه‌تیش توندوتیژتره.
به وته‌ی شاره‌زایان و شرۆڤه‌كاران، رژێم و رێبه‌ری باڵای ته‌مه‌ن 86 ساڵ عه‌لی خامنه‌یی، په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه ده‌بینن، و به هێز وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه بۆ پاراستنی حكومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه دامه‌زراوه‌ییه‌كانی خۆیان.
دوای نزیكه‌ی 50 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت، زۆرێك له ئێران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه حكومه‌ت ناپاكی له به‌ڵێنه‌كه‌ی كردووه بۆ ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو ئێرانییه‌كان. ئه‌وان به ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای كۆتاییهێنان به رژێم ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده زۆر كه‌س حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌م خۆپیشاندانانه حكومه‌ت بڕوخێنن، هاوشێوه‌ی رووخانی شای ئێران له ساڵی 1979، به‌ڵام شرۆڤه‌كاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه جۆرێك له خه‌یاڵپڵاوی تێدایه. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری زۆره حكومه‌ت ئاڵۆزییه‌كانی ئێستا كپ بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له درێژخایه‌ندا سه‌ركوتكردنیان مه‌حاڵ بێت.
عه‌لی واعیز، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئێران له گرووپی نێوده‌وڵه‌تی قه‌یرانه‌كان (دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌یه)، سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كان وتی: "ڕژێم هه‌ستی به دڵه‌ڕاوكێیه‌كی راسته‌قینه كرد و مستی ئاسنینی به‌كارهێنا، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م خوله ره‌نگه ته‌واو بووبێت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێم ته‌نها ده‌توانێت سه‌ركوت بكات و ناتوانێت چاره‌سه‌ری هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كان بكات، ته‌نها كات ده‌كڕێت تا خولی داهاتووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا".
له‌گه‌ڵ پچڕانی ئینته‌رنێت له ئێران، زه‌حمه‌ته وێنه‌یه‌كی روونی خۆپیشاندانه‌كان یان هه‌ستكردن به ژماره‌ی كوژراوه‌كان ده‌ست بكه‌وێت. به‌ڵام وه‌لی نه‌سر، شاره‌زای ئێران له قوتابخانه‌ی جۆنز هۆپكینز بۆ خوێندنی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌وتوو له واشنتۆن، پێشبینی ده‌كات توڕه‌یی گشتی به‌رده‌وام بێت. ئه‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بۆ په‌یمانگای كوینسی وتی: "خۆپیشاندانه‌كان زۆر گرنگ بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌میش ببنه‌وه، ئه‌و توڕه‌ییه‌ی كه دروستیان كردووه له‌ناو نه‌چووه".
وه‌ك هه‌میشه، كارتی چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌رۆك تره‌مپه. ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر حكومه‌تی ئێرانی كردووه به‌هۆی سه‌ركوتكردنی توندی خۆپیشاندانه‌كان و ده‌وترێت بیر له كۆمه‌ڵێك بژارده ده‌كاته‌وه، له هێرشی ئاسمانییه‌وه تا هێرشی ئه‌لیكترۆنی، دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها پێشنیاری سزای ئابووری كرد بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه تره‌مپ ئاره‌زووی نوێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات، كه ده‌توانێت رێگه‌یه‌كی ده‌رچوون بێت بۆ حكومه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانێت هه‌ندێك سووككردنی سزاكان به‌ده‌ستبهێنێت و یارمه‌تیده‌ر بێت له هێوركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له توڕه‌یی گشتی.
خۆپیشاندانه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ره‌نگه زۆرێك له ئێرانییه‌كان ئێستا له‌و بڕوایه‌دا بن كه شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری پێداویستییه ئابوورییه رۆژانهكانیان بكات و له‌بری ئه‌وه سه‌رنجی خستۆته سه‌ر فراوانكردنی هێزی سه‌ربازی خۆی له رێگه‌ی پیتاندنی ئه‌تۆمی و هێزه بریكاره‌كانی له ناوچه‌كه‌دا.
له هه‌مان كاتدا، حكومه‌ت قۆرخی به‌كارهێنانی هێزی پاراستووه و ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ به‌كارهێنانی بۆ تێكشكاندنی ئه‌م ته‌حه‌دایه. سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی به‌پێی ده‌ستوور پابه‌نده به پاراستنی كۆماری ئیسلامی، كه بریتییه ( شۆڕش، ئایدۆلۆژیا و رێبه‌ری باڵا ) به بنه‌ما سیاسی و تیۆلۆژییهكانی شۆڕش كه شای ئێران محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی و حكومه‌ته عه‌لمانی و رۆژئاواییه‌كه‌ی وه‌ده‌رنا. هه‌روه‌ها سوپای پاسداران به قووڵی له ناو سیسته‌می ئابووریدا چه‌سپاوه، له‌وانه نه‌وت، به‌رگری و قاچاخچێتی.
تا ئێستا هیچ جیابوونه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه له هێزه ئه‌منییه‌كان یان سوپاوه بۆ ناو ئۆپۆزسیۆن رووی نه‌داوه. ئۆپۆزسیۆن به دابه‌شكراوی ماوه‌ته‌وه و روون نییه چ جۆره پاڵپشتییه‌كی هه‌یه. له نێوان سه‌ركرده خوازیارهكانیدا ره‌زا په‌هله‌وی هه‌یه، كوڕی شای پێشوو، كه له تاراوگه ده‌ژی.
سه‌نه‌م وه‌كیل، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له چاتام هاوس، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه باوكی رۆژی هه‌ینی 47 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئێرانی به‌ره‌و تاراوگه به‌جێهێشت. ئه‌وه ره‌نگه ببێته خاڵێكی كۆكه‌ره‌وه بۆ خۆپیشاندانی زیاتر و پاڵپشتی بۆ به‌ڕێز په‌هله‌وی، كه خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نوێی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ئێرانێكی جیاواز نیشان ده‌دات.
له كاتی شۆڕشدا، شا له به‌كارهێنانی هێزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر پاشه‌كشه‌ی كرد، سوپا و نوخبه دابه‌ش بوون، كه‌سایه‌تییه‌كی جه‌ماوه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئۆپۆزسیۆن كه (ئایه‌توڵڵا روحوڵڵا خومه‌ینی)بوو، شوێنكه‌وتوویه‌كی زۆری له نێوان پیاوانی ئایینی و هه‌ژاراندا هه‌بوو.
ئه‌مجاره‌یان، داڕمانی دراوی ریاڵ ، سه‌ره‌تا به هێواشی، پاشان له‌ناكاو له مانگی رابردوودا ، بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی چینی بازرگانانان . به خێرایی بۆ هه‌زاران ئێرانی بڵاوبووه‌وه كه چیتر توانای دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان نه‌بوو. ئابووری ئێران كه‌وتۆته ژێر سزای توندی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها وڵاته‌كه خه‌ریكه ئاوی لێ ده‌بڕێت.
سه‌ره‌تا حكومه‌ت به قسه‌ی نه‌رم و نیان سه‌باره‌ت به گوێگرتن له سكاڵاكان و به دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی وه‌ڵامی ئاڵۆزییه‌كانی دایه‌وه. كاتێك ئه‌م هه‌نگاوانه كاریگه‌رییه‌كی كه‌میان هه‌بوو له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی توڕه‌یی گشتی، رژێم رووی له توندوتیژی و تۆمه‌تی تیرۆر كرد. ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی سوێندی خوارد به‌رگری له شۆڕش بكات و ئه‌مریكا و ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كرد به هاندانی و پاره‌دان به خۆپیشاندانه‌كان.
هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌ڕێز تره‌مپ بۆ ده‌ستێوه‌ردان وا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها قه‌ناعه‌تی حكومه‌تیان به‌هێزتر كردبێت كه خۆپیشاندانه‌كان مه‌ترسین و پێویسته بكوژێنرێنهوه. به‌پێی وته‌ی گروپه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌رپرسێكی ته‌ندروستی ئێران، سه‌دان، ره‌نگه هه‌زاران كه‌س كوژرابن.
ئێلی گهرانمایه، شاره‌زای ئێران له ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، وتی: "ڕادیكاڵیزم له نێوان خۆپیشانده‌ران، چه‌نده به خێرایی له هه‌ردوولا گۆڕا بۆ توندوتیژی، گه‌واهیده‌ری وڵاتێكی جه‌مسه‌ربه‌ندییه. رژێم و هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌مه وه‌ك درێژكراوه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا-ئیسرائیل ده‌بینن و هه‌ست ده‌كه‌ن ده‌بێت به هه‌موو هێزیانه‌وه كار بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به تیرۆریسته‌كان."
ئه‌و وتی كه جه‌نگی حوزه‌یران و خۆپیشاندانه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت گرژییه‌كانی پێشووی نێوان سوپای پاسداران و سوپای ئاساییان كه‌م كردبێته‌وه.
ئه‌گه‌ر رژێم كۆتایی نه‌یه‌ت، وا ده‌رده‌كه‌وێت شۆڕشی ئیسلامی كاتی خۆی به‌سه‌ر چووبێت. دوای نزیكه‌ی 80 ساڵ، هه‌وڵه‌كانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شكستی هێناوه، نه‌وه‌یه‌كی نوێ ئامانجی جیاوازی هه‌یه و كه‌متر ئاماده‌یه به‌پێی یاسا تونده ئیسلامییه‌كان بژی كه نوخبه‌كان خۆیان پێشێلی ده‌كه‌ن.
هه‌ڕه‌شه نوێیه‌كانی واشنتۆن وای له به‌رپرسانی ئێران كرد بڵێن كه ده‌یانه‌وێت دانوستانه پچڕپچڕهكانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و خۆپیشاندانه‌كان نوێ بكه‌نه‌وه و چڕتری بكه‌نه‌وه.
به وته‌ی خاتوو وه‌كیل، هه‌رچه‌نده له رووی سیاسییه‌وه قورسه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران له كۆتاییدا رازی بێت به راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدا ، دوای بۆردومانه‌كانی هاوینی رابردوو، وا ده‌رده‌كه‌وێت له هیچ بارودۆخێكدا چیتر پیتاندن ئه‌نجام نه‌دات ، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره به‌ڕێز تره‌مپ به لادانی هه‌ندێك سزای ئابووری گرنگ وه‌ڵام بداته‌وه. حكومه‌ت ده‌توانێت ئه‌و ئه‌نجامه وه‌ك پێشكه‌وتنی ئابووری پێشكه‌شی ئێرانییه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها پرسی داهاتووی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له ئارادایه، كه نه‌یویستووه بڕیاری قورس بۆ گۆڕانكاری بدات. خاتوو گهرانمایه پێشبینی كرد كه خۆپیشاندانه‌كان هه‌ر مشت‌ومڕێك له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌و چڕتر ده‌كه‌نه‌وه.
جێنشینی هه‌ر دێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌نی ئایه‌توڵڵا. به‌ڕێز واعیز له گرووپی قه‌یرانه‌كان وتی: "شانسی گۆڕانی رژێم زۆر زیاتره له گۆڕینی رژێم."
له هه‌مان كاتدا، له نیوهگۆیهك دوورتر، ده‌ستبه‌كاربوونی جێگری سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا، دێلسی رۆدریگێز، وه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاته دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رۆك نیكۆلاس مادۆرۆدا گرت، ده‌ریده‌خات كه واشنتۆن ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مان پێكهاته‌دا بژی ئه‌گه‌ر سه‌رێكی جیاوازی هه‌بێت.
خاتوو گهرانمایه وتی كه چاكسازی به‌رده‌وام له ئێران له كۆتاییدا پێویستی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌یه. "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانانه له كۆتاییدا به‌ره‌و پێكهاته‌یه‌كی نوێی ده‌سه‌ڵات بڕۆن، ته‌نها رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌گه‌ڵ واشنتۆن سێبه‌ری به‌رده‌وامی جه‌نگ و سزاكان لاده‌بات كه زۆرێك له نه‌وه‌كانی ئێرانی تێیدا ژیاون."
*شیكاری ستیڤن ئێرلانگه‌ر په‌یامنێری سه‌ره‌كی دیپلۆماسیی رۆژنامه‌ی تایمز
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز
وه‌رگێڕانی : وێستگه نیوز
PM:01:08:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت