تره‌مپ بۆ ئه‌مریكییه‌كان: ئێران جێبهێڵن
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكی نوێ‌دا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی و دۆسته‌كانیان كرد به‌په‌له ئێران جێبهێڵن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌بێ له‌ناوبردنی ژێرخانی ئه‌تۆمیی تاران، ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دی نه‌ده‌هات".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "باشتر وایه هاووڵاتی و دۆسته‌كانمان ئێران جێبهێڵن".
سه‌باره‌ت به قوربانییانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێرانیش، باسی لهوهسكرد كه تا ئێستا ئاماری وردیان له‌به‌رده‌ست نییه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام به‌م زووانه ژماره‌ی كوژراوان ده‌زانن.
دووپاتیشی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بوون له تێكشكاندن و له‌ناوبردنی توانای ئه‌تۆمیی ئێران كه به "كاره‌سات" وه‌سفی كرد.
وتیشی: "به‌بێ له‌ناوبردنی ژێرخانی ئه‌تۆمیی ئێران، ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دینه‌ده‌هات".
پێشتریش په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی ئێران كرد و داوایكرد به‌رده‌وام بن له خۆپیشاندان و رایگه‌یاند كه "به‌م زووانه‌ش ده‌زانن ئه‌مریكا چۆن یارمه‌تی خه‌ڵكی ئێران ده‌دات".
AM:09:23:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت