پێگەی ئەكسیۆس: نێردەی كۆشكی سپی و كوڕی شای ئێران كۆبوونەتەوە
وێستگهنیوز –
پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی ئاشكرای كردووە نێردەی كۆشكی سپی و كوڕی شای ئێران كۆبوونەتەوە.
پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی بڵاویكردەوە، "ستیڤ ویتكۆڤ نێردەی كۆشكی سپی لە پشووی كۆتایی هەفتە بەنهێنی چاوی كەوتووە بە رەزا بەهلەوی كوڕی شای ئێران و گفتوگۆیان لەسەر ناڕەزایەتییەكانی ئێران كردووە".
ئاماژەشیكرد، "لەدەستپێكی ناڕەزایەتییەكانی ئێرانەوە ئەمە یەكەم چاوپێكەوتنی باڵای نێوان ئۆپۆزسیۆنی ئێران و ئیدارەی ترەمپە".
بەپێی پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی، بەهلەوی هەوڵی ئەوە دەدات خۆی وەك سەركردەیەكی راگوزار بناسێنێت ئەگەر هاتوو رژێمی تاران رووخا.
PM:10:41:13/01/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت