تره‌مپ بۆ ئێرانییه‌كان: به‌رده‌وام بن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نوێترین په‌یامیدا بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران داوای لێ‌كردن به‌رده‌وام بن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، ده‌شڵێت: "یارمه‌تی له رێگادایه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌وه (تروس سۆشیاڵ) نوێترین په‌یامی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی ئێران كرد و تیایدا ده‌ڵێت:
*نیشتمانپه‌روه‌رانی ئێران به‌رده‌وام بن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین- ده‌ست به‌سه‌ر داموده‌زگاكانتاندا بگرن!!!
*ناوی بكوژ و ده‌ستدرێژكاران له‌بیر مه‌كه‌ن.
*باجێكی قورس ده‌ده‌ن.
*هه‌موو دیداره‌كانم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه تا كوشتنی بێمانای خۆپیشانده‌ران ده‌وه‌ستێت.
*یارمه‌تی له ئارادایه.
ئێران مه‌زن بكه‌نه‌وه.
PM:06:37:13/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت