ئەمریکا بۆ هاوڵاتییەکانی: خێرا ئێران جێبهێڵن
وێستگەنیوز-
ئێران هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ناو خاکی ئێران کرد و داوای لێکردن بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی و زیادبوونی گرژییەکان دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی ئەو دۆخەی کە ئێستا ئێرانی تێدایە داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییانی دەکات و دەڵێت، "خێرا ئێران جێبهێڵن".
لە پەیامەکەدا ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی دەکات، بەپەلە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، ئامۆژگاری هاوڵاتییانی کرد کە بیر لە جێهێشتنی ئێران بکەنەوە لە ڕێگەی وشکانییەوە بۆ ئەرمینیا و تورکیا.
خۆپیشاندانەکان لە ئێران رۆژی 28-12-2025 بەهۆی گرانی و خراپیی دۆخی بژێوی، بە مانگرتنی کاسبکاران لە تاران دەستیپێکرد و دواتر تەواوی پارێزگاکانی ئێرانی گرتەوە.
AM:10:46:13/01/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت