په‌هله‌وی له ئێران تا چه‌ند پشتگیری لێده‌كرێت؟
وێستگه‌نیوز -
له وڵاتێكدا، نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه حوكمی ئاینی به‌ڕێوه‌یده‌بات و ئۆپۆزسیۆنێكی په‌رتوبڵاوی هه‌یه، ره‌زا په‌هله‌وی، كوڕی دواهه‌مین شای ئێران، وه‌ك ده‌نگێكی دیار ده‌ركه‌وتووه و هانی خۆپیشانده‌ران ده‌دات كه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان و ناڕه‌زاین دژ به حكومه‌ت.
په‌هله‌وی ته‌مه‌ن 65 ساڵ، هه‌وڵده‌دات وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتیمانی بدوێت و ده‌ركه‌وێت، هه‌رچه‌نده پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1979، شۆڕشی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی باوكی بڕوخێنێت، ره‌زا له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ژیا.
په‌هله‌وی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ئه‌مریكا، له رێگه‌ی ئه‌و نامانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان ده‌كاته‌وه، چه‌ندینجار ده‌ستخۆشی له‌و ئێرانیانه كردووه كه داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن و وه‌ك هه‌مو ئه‌وانه‌ی رژێمه‌كه‌ی باوكیان ڕووخاند، داوای كۆتایهێنان به سته‌م ده‌كات.
له په‌یامێكی ڤیدیۆی كه له‌سه‌ر تۆری "ئێكس" بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "به ته‌واوی كۆماری ئیسلامی و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره كۆن و فشۆڵه‌كه‌ی ده‌ڕوخێنین".
قه‌باره‌ی ئه‌و پشتگیرییه چه‌نده كه په‌هله‌وی له ئێران هه‌یه‌تی؟
زه‌حمه‌ته قه‌باره‌ی پشتگیریی جه‌ماوه‌ری بۆ په‌هه‌له‌وی بپێورێت، چونكه ئه‌و چه‌ندین ده‌یه‌یه، پێی نه‌خستووه‌ته سه‌ر خاكی ئێران. به‌ڵام هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی باوه‌ڕپێكراو هه‌یه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خه‌ن هه‌ندێك خۆپیشانده‌ر به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێن "بژی شا"، ره‌نگه ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه بێت نامه و په‌یامه‌كانی په‌هله‌وی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران هه‌بووه.
هه‌ندێك خۆپیشانده‌ری دیكه داوای گۆڕانی سیاسی ته‌واوه‌تی ده‌كه‌ن و دروشمی وه‌ك "بڕوخێ دیكتاتۆر" به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌یی كه قسه و لێدووانه‌كانی له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كانی ده‌وڵه‌ت یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.
به‌شێكی دیكه له خۆپیشانده‌ران، دروشمی هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازی له ئابوری وڵات-یان به‌رزكردووه‌ته‌وه كه چه‌ندین ساڵه به‌هۆی سزا و ئابڵوقه‌وه، زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه. هه‌روه‌ها له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو و له ماوه‌ی جه‌نگی 12 رۆژه‌دا، گورزێكی كوشنده به‌ر ئابوری وڵاته‌كه كه‌وتووه.
خراپی دۆخی ئابوری، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی جووڵه‌ی ئه‌م جاره‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه. له‌م باره‌یه‌وه خاتوو ئازاده‌ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ ده‌ڵێت: "هه‌مو ئه‌وه‌ی ره‌زا په‌هله‌وی له‌سه‌ر حوكمڕانی ده‌یزانێت، له باوكییه‌وه فێری بووه، باوكی به هۆی چه‌ندین فاكته‌ری جۆراوجۆره‌وه شكستیهێنا، ئێمه جاران خانه‌واده‌ی په‌هله‌وی-مان هه‌بوو، هه‌نووكه كاتی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی دامه‌زرێنین".
ره‌زا په‌هله‌وی چه‌ندینجار داوای گۆڕانكاریی كردووه، به تایبه‌ت له كاتی گرژی و ئاڵۆزییه‌كاندا، له‌وانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی 2009، كه به‌هۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ڕوویدا. پاشان ناڕه‌زایه‌تییه به‌رفراوانه‌كه‌ی ساڵی 2022 كه دوای مردنی ژینا ئه‌مینی به‌رپابوو، ژینا به تۆمه‌تی پابه‌ندنه‌بوون و پێشێلكردنی یاسای جلوبه‌رگی ئیسلامی ده‌ستگیركرابوو.
له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی 2022، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی روون له ئارادا نه‌بوو، ده‌ریبخات ئه‌م پیاوه پشتگیری گه‌وره‌ی لێده‌كرێت. ئاخر ئه‌و ساڵی 1980، دوای ئه‌وه‌ی باوكی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی قاهیره، به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆتایی دوایی ده‌كات، ره‌زا له تاراوگه و له بۆنه‌یه‌كی بچوكدا، خۆی وه‌ك جێنشینی شا راگه‌یاند.
سه‌ركردایه‌تی قۆناغی راگوزه‌ر
به پێچه‌وانه‌ی شۆڕشی ساڵی 1978، ئێستا ته‌نها ده‌نگێك نییه، بتوانێت ئۆپۆزسیۆن بجووڵێنێت. پێش پێنج ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر، خومه‌ینی ئه‌و ده‌نگه بوو كه گوزارشتی له حه‌ماسه‌تی شۆڕش ده‌كرد و هانی خۆپیشانده‌رانی ده‌دا، ته‌نانه‌ت هانی ئه‌وانه‌شی ده‌دا كه ده‌یانوویست له ئێران رژێمێكی عه‌لمانی بێته‌ئاراوه. گوتاره تۆماركراوه‌كانی خومه‌ینی كه له مه‌نفا، له‌سه‌ر كاسێت تۆمار ده‌كرا و دزه‌یان پێده‌كرا، جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌ی به‌خشییه ئۆپۆزسیۆنی دژ به په‌هله‌وی باوك.
په‌هله‌وی كوڕ، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، له نامه‌یه‌كدا كه به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێته‌وه، به باشی نه‌گه‌شتووه‌ته زۆرێك له خۆپیشانده‌ران، باس له‌وه ده‌كات ئاماده‌یه سه‌ركردایه‌تی قۆناغی راگوزه‌ر بكات.
له 23 ته‌موزی رابردوو، واته پێش كۆتایی هاتنی جه‌نگی 12 رۆژه، په‌هله‌وی له میانه‌ی گوتارێكیدا له‌سه‌ر تۆڕی "ئێكس" ده‌ڵێت: "بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی، ته‌نها یه‌ك رێگا هه‌یه، ئێرانێكی عه‌لمانی و دیمووكراتی. من ئه‌مڕۆ لێره‌م، تاكو خۆم پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی نیشتیمانه‌كه‌م بكه‌م و له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه، به‌ره‌و ئاشتی و گواستنه‌وه‌ی دیموكراسی سه‌ركردایه‌تیان بكه‌م".
په‌هله‌وی ساڵی 1960 له‌دایكبووه، ساڵی 1976 وه‌ك جێ‌نشین دیاریكرا، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی هه‌یه تێیدا له ته‌نیشت باوكییه و له‌سه‌ر عه‌رشی پاشایه‌تی دانیشتووه و هه‌مان جلوبه‌رگی شاهانه‌ی، وه‌ك جلوبه‌رگی باوكی له‌به‌ركردووه و له‌سه‌ر شانه بچكۆلانه‌كه‌یه‌وه، هه‌ندێك كڵافه‌ی زێڕین شۆڕبوونه‌تیه‌وه و كڵاوێكی سه‌ربازی به‌ده‌سته‌وه گرتووه.
ره‌زا په‌هله‌وی پێش ئه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی باوكی بڕوخێت، بۆ خوێندن و له پێناو ئه‌وه‌ی ببێت به فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر، رۆشتووه بۆ ئه‌مریكا. دواتر له وتارێكیدا باس له‌وه ده‌كات له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، له كاتی جه‌نگی عێراق/ئێران، داوای كردووه خۆبه‌خشانه به‌شداری له جه‌نگه‌كه‌دا بكات. به‌ڵام داواكه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه و له زانكۆ زانسته سیاسییه‌كانی خوێندووه.
هه‌نووكه په‌هله‌وی خێزانداره و سێ كچی هه‌یه، له نێوان ئێرانییه‌كانی تاراوگه، له‌وانه ئه‌وانه‌ی له ئه‌مریكا نیشته‌جێن پشتگیری لێده‌كرێت، چونكه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌گرێت و داوای گۆڕانكاریی ده‌كات.
ساڵی 2023، سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد، ئیسرائیل له رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتی باوكی‌دا، هاوپه‌یمانێكی نزیكی ئێران بوو. به‌ڵام ئێستا نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی ئێرانه، ره‌زا له ئیسرائیل چاوی كه‌وت به سه‌رۆك وه‌زیران ناتانیاهۆ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه.
په‌هله‌وی پشتگیری هێرش و بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكای كرد كه له مانگی ته‌موزی رابردوو، كرانه سه‌ر ئێران و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران كرانه ئامانج. به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه پێویسته بۆ پشتگیری خه‌ڵكی ئێران، رێوشوێنی زیاتر بگیرێته‌به‌ر.
له ئێستادا ئه‌م كوڕه‌ی شا، له ده‌ره‌وه، نه‌یتوانیوه پشتگیری زۆر له حكومه‌ته خۆرئاواییه‌كان به‌ده‌ست بێنێت. ته‌نانه‌ت له واشنتۆن-یش نه‌یتوانیوه به‌ده‌ستی بێنێت كه له رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتی شا دا، هاوپه‌یمانێكی نزكی ئێران بوو. هه‌وه‌ها نه‌یتوانیوه له‌و وڵاته ئه‌وروپییانه‌ش به‌ده‌ستی بێنێت كه ماوه‌یه‌كی زۆره، ره‌خنه له ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌گرن.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری خۆپیشاندانه‌كان، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بكات، ئه‌وا پشتگیری خۆپیشانده‌ران ده‌كات. هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی رابردوو وتی: "دڵنیانیم له‌وه‌ی ئایا گونجاوه ره‌زا به‌هله‌وی ببینم".
PM:09:55:12/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت