رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران: زیاتر لە 648 خۆپیشاندەر لە ئێران كوژراون
وێستگهنیوز –
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایدەگەیەنێت لە هەڵمەتی ئاسایشی ئێراندا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ناڕەزایەتییەكان زیاتر لە 648 خۆپیشاندەر لە ئێران كوژراون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لایەنی كەم 648 خۆپیشاندەر لە ئێران كوژراون و ژمارەكە لە بەرزبوونەوەدایە".
مەحمود ئەمیری، بەڕێوەبەری رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران وتی، "پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خۆپیشاندەرانی مەدنی لە كۆمەڵكوژی دەستی ئێران بپارێزێت".
PM:09:48:12/01/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت