چین هیواداره دۆخی ئێران سه‌قامگیربێت و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كێش ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
چین هیواداره حكومه‌ت و گه‌لی ئێران، پێكه‌وه سه‌ختییه‌كانی ئێستا تێپه‌ڕێنن و پارێزگاری له سه‌قامگیری وڵات بكه‌ن. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه تووندانه‌ی كه ئه‌م وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له ئێران ده‌كات، ما‌و نینگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت: چین له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌كارهێنانی هێز یان هه‌ڕه‌شه ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌میشه ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی وڵاتانمان ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئێمه به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، به‌رده‌وام به پێویستی ده‌زانین سه‌روه‌ری و ئاسایشی هه‌مو وڵاتان، به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی پارێزراوبێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌باس عێراقچی، رایگه‌یاند ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت، چووته "قۆناغێكی نوێوه" و گۆڕاوه بۆ كاری تێكده‌رانه و ئاژاوه‌گێڕی".
عێراقچی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شانده دبلۆماسییه‌كان له تاران، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتداران، له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كاندا، له رێگه‌ی گفتوگۆوه، به‌ده‌م داخوازی خۆپیشانده‌رانه‌وه رۆشت و كۆمه‌ڵێك رێكاری چاكسازی گرته‌به‌ر.
وه‌زیر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی كردووه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران، گۆڕاون بۆ كاری تووندووتیژی خوێناوی، ئه‌مه‌ش وه‌ك بیانوویه‌ك وایه بۆ ده‌ستوه‌ردان و تیرۆریستان، خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج" و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه: "بارودۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵدایه".
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، 11ی كانوونی دووه‌می 2026، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئیسرائیل و بنكه و باره‌گا و كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، ده‌كاته ئامانج، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا هێرشی بكاته‌سه‌ر.
هه‌مو ئه‌مه له كاتێكدایه، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه له 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025وه، سه‌ریهه‌ڵداوه، پێی ناوه‌ته ناو هه‌فته‌ی سێیه‌مه‌وه و له ئێستادا پچڕانێكی به‌رفراوان له هێڵه‌كانی ئینته‌رنێدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه لێكۆڵینه‌وه له بڕ و راده‌ی تووندووتیژی و ژماره‌ی قوربانییه‌كان، زۆر زه‌حمه‌ت بێت.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له به‌رواری 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، له تاران به مانگرتنی بازرگانانی بازاڕی گه‌وره‌ی تاران، به‌هۆی دابه‌زینی زۆری به‌های دراوی ئێران و له‌ده‌ستدانی توانای كڕین، ده‌ستیپێكرد. دواتر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان فراوانتر بوو و گۆڕا بۆ جووڵانه‌وه‌یه‌كی میللی و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی دژ به ده‌سه‌ڵاتداران كه له ساڵی 1979وه، حوكمڕانی وڵات ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی نێتبلۆكس كه رێكخراوێكی نا حكومییه و تایبه‌ته به چاودێری كردنی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ خۆپیشانده‌ران، ماوه‌ی 72 كاتژمێره هێڵی ئینته‌رنێتیان بڕیوه. رێكخراوی "مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران" تا ئێستا ده‌ستگیركردنی زیاد له 2 هه‌زار و 600 كه‌سی تۆماركردووه.
PM:09:19:12/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت