دیارترین ئەو شوێنانەی بەدەست هەسەدەوەن لە سوریا


وێستگه‌نیوز –

سەرەڕای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە گەڕەكە كوردنشینە سەرەكییەكانی شاری حەلەب كشانەوە، بەڵام هێزێكی سەربازی و ئيدارى بەرفراوانیان هەیە لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا.


بەپێی راپۆرتەكان، "هەسەدە كۆنتڕۆڵی زۆربەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فوراتی كردووە بە پارێزگای حەسەكە و زۆربەی رەقە و بەشێكی بەرفراوانی دێرەزۆر، سەرەڕای بەنداوی تشرین كە خاڵێكی چالاكە لەسەر دەریای فورات".

ئاماژەشیان كردووە، "لە لادێیەكانی رۆژهەڵاتی حەلەب، هەسەدە بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە لە ناوچە ستراتیجییەكان دیارترینیان زێدی حافر كە نزیكەی 52 كیلۆمەتر لە شاری حەلەبەوە دوورە".



PM:07:12:11/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 2324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو