مادۆرۆ له یه‌كه‌م لێدوانی دوای ده‌ستگیركردنی: من جه‌نگاوه‌رم
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی كانوونی دووه‌می 2026، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا نیكۆلاس مادۆرۆ، له یه‌كه‌م لێدوانی دوای ده‌ستگیركردنی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه: "باشه و خه‌مبار نییه".
هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه "جه‌نگاوه‌ره"، هه‌مو ئه‌و لێدوانانه پارێزه‌ره‌كانی له شوێنی زیندانیكردنی له شاری برۆكلینی ئه‌مریكا گواستوویانه‌ته‌وه.
ئه‌م لێدوانانه‌ی مادۆرۆ، له‌لایه‌ن میكۆلاس ئه‌رنستۆ مادۆرۆی كوڕیه‌وه كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانییه و له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی سۆشیالیسی یه‌كگرتووی ده‌سه‌ڵاتداری ڤه‌نزوێلا، باسی كردووه.
كوڕه‌كه‌ی روونی كردووه‌ته‌وه پارێزه‌ره‌كانی باوكی پێیان ڕاگه‌یاندووه كه باوكی وره‌ی به‌رزه و وتوویه‌تی: "ئێمه خه‌مبارنین، ئێمه باشین، ئێمه جه‌نگاوه‌رین"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆی و سیلیا فلۆریسی هاوسه‌ری.
مادۆرۆی كوڕ داوای له هاوڵاتییانی ڤه‌نزوێلا كرد، بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و یه‌كگرتووبن به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتیمانی وه‌سفی كرد، به‌ڵێنیدا به‌رگری له "شۆڕش" بكات و یه‌كڕیزی و خۆڕاگری نیشان بدات، دوای ده‌ستگیركردنی باوكی له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
كوڕه‌كه‌ی مادۆرۆ له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: "له سه‌خترین و ئاڵۆزترین ساته‌كاندا، شوناسی ئێمه به رۆحیه‌تێكی شۆڕشگێڕانه‌وه یه‌كده‌گرێت. یه‌كگرتوویی كلیلی مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر رێبازی فه‌رمانده هۆگۆ چافێز و رێنماییه‌كی سه‌رۆك نیكۆلاس مادۆرۆ".
له‌م باره‌یه‌وه، كاراكاس رۆژی هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاند گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دبلۆماسییه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستی پێكردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه واشنتۆن پشتڕاستی كرده‌وه شاندێكی دبلۆماسی سه‌ردانی پایته‌ختی فه‌نزوێلای كردووه و باسیان له بابه‌تی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، دوێنێ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، داوای له هاوڵاتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد به زووترین كات ڤه‌نزوێلا "به‌جێبێڵن" و هۆشداریدا له مه‌ترسی ئه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان، به‌ربه‌ست و بازگه‌ی ئه‌منی دابنێن و به‌دوای هاوڵاتیانی ئه‌مریكیدا بگه‌ڕێن.
پێشتر ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای ساڵی 2026، له ئۆپه‌راسۆنێكی سه‌ربازی تایبه‌تدا كه له‌لایه‌ن هێزی نوخبه‌ی ئه‌مریكا له كاراكاس ئه‌نجامدرا، رایگه‌یاند سه‌رۆكی فه‌نزوێلا نیكۆلاس مادۆرۆی ده‌ستگیر كردووه.
دواتر مادۆرۆ به ده‌ستگیركراوی گواسترایه‌وه بۆ نیۆیۆرك، تاكو له دادگای فیدرالی مانهاتن، به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ك، دادگایی بكرێت.
PM:12:32:11/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت