ماوەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی حەلەب درێژکرایەوە


وێستگەنیوز-

دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سوریا، بڕیاریدا راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی درێژکردەوە.


ئەمڕۆ شەممە 10ی کانونی دووەمی 2026، دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سوریا لە راگەیەندراوێکدا راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی حەلەب درێژ کردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە تا کاتێکی نادیار کاری پێ دەکرێت، ئەگەر هەر بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان درا رێکارە فەرمییەکان بڵاو دەکرێنەوە و هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە.

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی حەلەب، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ماوەی پێنج رۆژە سوپای عەرەبی سوریا بە فەرمانی ئەحمەد شەرع، هێرشی سەربازییان بۆ سەر هەر دوو گەڕەکی ئەشڕەفییە و شێخ مەقسود لە حەلەب دەستپێکردووە.


PM:09:25:10/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو