هەسەدە: چەكدارەكانی دیمەشق نەخۆشخانەیەكیان بۆردومان كردووە كە خەڵكی مەدەنی پەنایان بۆ بردبوو
وێستگەنیوز-
گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی سوریا نەخۆشخانەی خالید فەجریان بۆردومان كردووە كە خەڵكی مەدەنی تیادابووە.
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویان كردەوە، "گرووپە چەكدارەكان و میلیشیاكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق بەشێوەیەكی راستەوخۆ نەخۆشخانەی خالید فەجریان بۆردومان كردووە لە گەڕەكی شێخ مەقسود لە حەلەب".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "مەدەنییەكان كە زۆربەیان منداڵ و ژن و كەسانی بەساڵاچوون پەنایان بردووەتە بەر ئەو نەخۆشخانەیە".
هەسەدە دەڵێت، "بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەی خالید فەجر تاوانێكی زەقی جەنگە بەتایبەتی كە وەزارەتی بەرگری سوریا پێشتر نەخۆشخانەكەی وەك یەكێك لە ئامانجەكان بڵاوكردووەتەوە كە ئەمەش دانپێدانانێكی ئاشكرایە بۆ بەئامانجگرتنی دامودەزگا پزیشكییەكان".
PM:08:37:09/01/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت