یەكێتی ئەوروپا: بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرانی ئێران جێگای قبوڵ نییە
وێستگهنیوز –
بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرانی ئێران جێگای قبوڵ نییە.
كایا كالاس، بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "وەڵامدانەوەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران دژ بە ناڕەزایەتییەكان گونجاو نییە".
دووپاتیشیكردەوە، "هەرچ توندوتیژییەك دژ بە خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان رەتدەكەینەوە و جێگای قبوڵ نییە".
بەپێی راگەیەندراوەكە، "بچڕاندنی هێڵی ئەنتەرنێت هاوكات لەگەڵ سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكان بەتوندی، ترسی رژێمی ئێران دەردەخات بەرامبەر بە گەلەكەی".
PM:05:05:09/01/2026
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت