تره‌مپ: ئه‌خلاقم تاكه شته بتوانێت رامگرێت
وێستگه‌نیوز -
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا كه دوێنێ پێنجشه‌ممه بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌خلاقی" تاكه شته كه ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ركردنی فه‌رمان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، سنوردار ده‌كات.
ئه‌و لێدوانانه‌ی تره‌مپ بۆ رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز" دوای چه‌ند رۆژێك دێت له‌و هێرشه له‌ناكاوه‌ی كرایه سه‌ر ڤه‌نزوێلا و ده‌ستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و هه‌ڕه‌شه‌كردن له چه‌ندین وڵاتی دی، له‌وانه هه‌رێمی گرین‌لاند كه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی ئۆتۆنۆمییه.
كاتێك رۆژنامه‌كه پرسیار له تره‌مپ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هیچ سنوورێك بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له ده‌ره‌وه هه‌یه، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "به‌ڵێ یه‌ك شت هه‌یه. ئه‌خلاقم... ئه‌وه تاكه شته كه ده‌توانێت راموه‌ستێنێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێویستم به یاسای نێوده‌وڵه‌تی نییه. من هه‌وڵناده‌م ئازاری خه‌ڵك بده‌م". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌سه‌ریه‌تی پابه‌ندی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ببێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه چۆن پێناسه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌یت".
ئاشكرایه ئه‌مریكا ئه‌ندامی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه كه دادگایی تاوانبارانی جه‌نگ ده‌كات. ئه‌مریكا چه‌ندینجار بڕیاره‌كانی دادگای عه‌دلی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌م دادگایه باڵاترین دادگای سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
هه‌مو ئه‌وه له كاتێكدایه تره‌مپ خۆی وه‌ك "سه‌رۆكی ئاشتی" ده‌خاته‌ڕوو و هه‌وڵی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ده‌دات. كه‌چی له ماوه‌ی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، كۆمه‌ڵێك ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامداوه، له‌وانه هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له مانگی حوزه‌یرانی 2025، هه‌روه‌ها وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عێراق و نێجیریا و سۆمال و سوریا و یه‌مه‌ن و دواجار ڤه‌نزوێلا.
تره‌مپ دوای ده‌ستگیركردنی مادۆرۆ، بوێری زیاتر بووه و هه‌ڕه‌شه‌ی له چه‌ندین وڵاتی دیكه كردووه، له‌وانه كۆلۆمبیا، هه‌رێمی گرین‌لاند كه سه‌ر به وڵاتای دانیماركه و دانیمارك ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆیه.
كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا ئایا ئه‌وله‌ویه‌تی پاراستنی هاوپه‌یمانی سه‌ربازییه یان به‌ده‌ستهێنانی گرین‌لاند، له وه‌ڵامدا وتی: "ئه‌وه ده‌كرێت بژارده‌یه‌ك بێت".
ئه‌م میلیاردێره‌ی كۆمارییه‌كان كه سامانه‌كه‌ی وه‌ك گه‌شه‌پێده‌رێكی خانووبه‌ره به‌ده‌ستهێناوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد خاوه‌نداریه‌تی ئه‌مریكا بۆ گرین‌لاند: "هه‌ست ده‌كه‌م له ڕووی ده‌روونییه‌وه، ئه‌وه پێویسته بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن".
PM:01:52:09/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت