سەرۆك كۆماری عێراق: پاڵپشتی لەهەر هەوڵێك دەكەین بۆ هێوەركردنەوەی گرژییەكانی حەلەب
وێستگهنیوز-
سەرۆك كۆماری عێراق رایدەكەینێت پاڵپشتی لەهەر هەوڵێك دەكەین بۆ هێوەركردنەوەی گرژییەكانی نێوان هەسەدە و هێزەكانی دیمەشق لە حەلەب.
عەبدول لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەنیگەرانییەكی قووڵەوە چاودێری گرژییەكان و توندوتیژییەكانی شاری حەلەبی سوریای دراوسێ دەكەین.
وتيشى، داوا لە هەموو لایەنەكان دەکەین خۆڕاگربن و بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی دانوستان و چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و کارکردن بۆ راگرتنی پێکدادانەکان کە خزمەت بە بەرژەوەندیی کەس ناکات.
ئاماژەی كرد، ئێمە پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ چارەسەری ئاشتیانە دەردەبڕین کە بنەماکانی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی یەكتری بەرز رابگرێت و دەبێت ئاشتی و دیالۆگ تاکە بژاردە بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەم دۆخە قەیراناوییەدا، کە تەنها زیانی گیانی هاوڵاتانی مەدەنی لێدەكەوێتەوە بە ژن و منداڵیشەوە.
سەرۆك كۆماری عێراق دووپاتیكردەوە، پاڵپشتی هەموو هەوڵێك دەکەین بەئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەکەدا.
PM:03:05:08/01/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت